خەندان لایف - خۆشناو محەمەد
پڕۆگرامی دکتۆر فیڵ (Dr. Phil) بەرەوکۆتایی دەڕوات، ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیەی ماوەی بیست و یەک ساڵە پێشکەش دەکرێت، لەکەناڵی (CBS)ی ئەمریکی ، لەڕێگەی ئەو کەناڵەوە پزیشکی دەرونناسی (فیڵ ماکگرۆ) پێشکەشی دەکرد بەرەو کۆتایی دەڕوات.
لەپاش سەرکەوتنێکی بەرچاو و دور و درێژ لەناو گەلانی ئەمریکادا، لەمانگی ئەیلولی ساڵی 2002 دا یەکەم بەرنامەی پێشکەشکرا، وەک بەشێک لەبەرنامەکانی (ئۆپرا وێنفرێی) ئەم وەرزە کۆتا بەشەکانی پێشکەش دەکرێت.
ئەم کۆتاییە سێیەم جارە لەمێژوی ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیەدا، بەرنامەیەکی پڕ بینەر، لەپێش ئەم بەرنامەوە وەک خزمەت پڕۆگرامێک هەبو بەناوی (Judge Judy) بۆ ماوەی بیست و پێنج ساڵ بەردەوام بو لە ساڵی 2021 کۆتایی هات، هەروەها (Ellen DeGeneres) پار کۆتایی هات.
ماڵئاوایی دکتۆر فیڵ:
بڕیارەکەی دکتۆر فیل ماکگرۆ لەبەر ئەوەیە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، ئەم بڕیارە خۆی دەیەوێت، لەساڵی 2018 دا پێنج وەرز گرێبەستی بۆ تازە کرایەوە، لەڕێگەی درێژ کردنەوەیەکی گەورەوە لەگەڵ دەزگای میدیای (CBS Media Ventures) دا.
ماکگرۆ دەڵێت، "بیست و یەک ساڵ ئەزمون، لەگەڵ خۆشەویستان و هەوادارەکانم زۆر شانازیە بۆ من، لەڕێگەی ئەم پڕۆگرامەوە هاوکاری هەزاران میوانمان کردوە وە ملیۆنان بینەرمان هەبوە، لەبابەتە جیاوازەکان، ئالودە بون خێزان، هاوسەرگیری، تەندروستی ژیریی، پەروەردەی منداڵ، ئەمە بەشێکی گەورەی وەرزەکانی ژیانم و پسپۆڕیەکەم بو، بەڵام لەکاتێکدا واز لەو بەرنامە دێنم زۆر ماوە پێشکەشی بکەم، زۆر کاری دیکە هەیە دەبێت ئەنجامی بدەم".
ستیف لۆکاشیۆی سەرۆکی (سی بی ئێس)ی میدیایی وتی، "هەمیشە فیڵ وەک هاوبەش و ئەندامێکی خێزانی پڕۆژەکانی (CBS Media Ventures) دەمێنێتەوە، لەکاتێکدا پاش بیست و یەک ساڵ کۆتایی دێت بەپڕۆگرامەی فیڵ.
هەروەها وتیشی، "فیل پڕۆگرامەکانی ڕۆژانەی گۆڕی، وەک هێزێکی گەورە لەپشت پڕۆگرامەکانی رۆژەوە، پلانمان هەیە لەساڵانی ئاییندە سود لەتواناکانی دکتۆر وەربگرین لەڕێگەی بەرنامەکانمانەوە"
لەو ماوەی بەرنامەکانیدا فیل (31) جار پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەکانی (ئێمی) وە بوە بە براوەی پێنج خەڵاتی (PRISM)، بۆ وێنەگرتنی وردی ئالودە بون و کحول و توتن، هەروەها خەڵاتی (MADD) (دایکان دژی شۆفێران لەکاتی مەستی) دا، هەروەها وەک بەرهەم هێنانی دوو پڕۆگرامی ڕۆژانەی تیڤی، (The Doctors) و (Daily Mail TV) ساڵی ڕابردو هەڵوەشێنرانەوە.
لەپاش هەڵوەشاندنەوەی پڕۆگرامەکەی دکتۆر فیڵ، پڕۆگرامێک خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەند و جوان، ئەکرێت وەک بەلگەنامە سود لەتۆمارەکان وەربگیرێت.
دکتۆر فیڵ 30 ساڵ ناوبانگ:
فیلیپ کالفن ماکگرۆ/ ناسراو بەدکتۆر فیل، کەسایەتیەکی تەلەفزیۆنی ئەمریکیە، نوسەرێکی خاوەن پلەی دکتۆرایە لەدەرونناسیدا، ماکگرۆ لەڕێگەی بەرنامەکانی ئۆپرا دەستی پێکرد لەنەوەدەکاندا پێش ئەوەی بەرنامەی تایبەتی هەبێت، تا ئەو ساتەی بوە دوەم کەسایەتی لەبەرنامەکانی بەیانیاندا لەپاش پرۆگرامی وێنفری یەوە.
لەنێوان باشترین بەرنامەکاندا بو لەو ماوەی بیست ویەک ساڵەی ڕابردودا، نزیکەی (4000) بەرنامەی لێ پێشکەشکراوە، هەروەها نامەی (5) ملیۆن بینەری پێگەیشتوە.
لەپاش ڕۆشتنی وینفری، دکتۆر فیل بوە یەکەم پرۆگرام لەروی بینەرەوە، یەکەم بەرنامەی گفتوگۆی کراوە و بەکۆمەڵ، بەڵام بەم دواییانە دابەزی بۆ پلەی دوەم لەپاش بەرنامەی ڕاستەوخۆی (Live with Kelly & Ryan) لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی ڕێژەی بینەران بەڵام دکتۆر فیل ئێستاش خاوەنی دو ملیۆن بینەرە لەپڕۆگرامەکەیدا.
لەساڵی 2012 دا، ماکگرۆ کۆمپانیایەکی دامەزراند لەپێناو تەندروستی و پاراستنی بەناوی (Doctor On Demand) کەپێکهاتوە لەتۆڕێکی پزیشکی لەئەنتەرنێتدا لەو ڕێگەوە چارەسەری نەخۆشەکان دەکرێت، دواتر ئەپەکانی بۆ زیاد بۆ مۆبایل و کۆمپیوتەر لەساڵی 2014 دا، هەروەها چاودێری کردن و چارەسەر و ڕێنمایی نەخۆشەکان دەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی (ABC News) ئەو تۆڕەی دکتۆر دروستی کردبو نزیکەی (11000) دکتۆری تێدابوە، لەمانگی ئازاری 2020دا گەورەترکرا بەهۆی ڤایرۆسی (COVID-19) کۆرۆناوە، هەمو چالاکیەکان فراوانترکران لەپێناو چارەسەری نەخۆشەکان و کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسەکە.
لەساڵی 2020 ئەستێرەیەکی لەڕاڕەوی ناودارانی هۆلیۆد دا وەرگرت، هەروەها بانگهێشتکرا بۆ پێشکەش کردنی وتارێک لەکۆبونەوەی ساڵانەی پزیشکانی دەرونناسی لەساڵی 2006 دا ، خەڵاتی بەدواداچونی بۆ گرفتە تەندروستیەکان پێبەخشرا، لەداهاتویەکی نزیکدا دکتۆر فیڵ هەمو توانای بەکاردەهێنێت لەپێناو بەرنامەیەکی نوێدا، وابڕیارە سەرەتای ساڵی 2024 پێشکەش بکرێت.
وەک خۆی دەڵێت، من ناچارم لەگەڵ جەماوەرێکی فراوانتر گفتوگۆ بکەم، ترسێکی زۆرم هەیە لەخێزانی ئەمریکیەکان، من سورم لەهاوکاری کردنیان، لەپێناو گەڕانەوەی ئەخلاق و ڕەسەنایەتی ئەمریکیەکاندا.