ئەو دو فیلمەی بەهۆی بەشی دوەمیانەوە دەچنە مێژوەوە

10:00 - 04/02/2023

1559جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو (ئۆسکار) ڕایگەیاند، بەشی دوەمی دو فیلمی کۆن، لەلیستی باشترینەکاندان بۆ باشترین فیلم، هەردو فیلمی (Top Gun: Maverick) (Avatar: The Way of Water) پاڵێورامی سەرەکین بۆ خەڵاتی باشترین فیلم.

وابڕیار بو هەردو فیلمی (Glass Onion) و (Black Panther: Wakanda Forever) لەلیستەکەدا بن بەڵام دور خرانەوە بۆ ئەو خەڵاتە.

ئۆسکار دوبارە خوێندنەوە دەکات بۆ بەشی دوەمی فیلمەکان:
بەدرێژای (100) ساڵی ڕابردو هەمیشە بەشی دوەمی فیلمەکان پشتگوێخراون،  تەنها دوو فیلم توانیویانە خەڵاتی باشترین فیلم ببەن و وەک بەشی دوەم بەشداری ئۆسکار یان کردبێت، فیلمی (The Godfather Part II) بەشی دوەم، هەروەها (The Lord of the Rings: The Return of the King).

لەبنەڕەتدا زۆر بەکەمی بەشی دوەم و سێیەمی فیلمەکان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین فیلم لەئاهەنگەکانی بەخشینی خەڵاتی ئۆسکاردا، وەک (Mad Max: Fury Road) هەروەها فیلمی (Toy Story 3)، هەردو بەشەکەی فیلمەکانی Top Gun: Maverick و Avatar: The Way of Water، مێژویەکی گەورەیان هەیە لەخەڵاتەکانی ئۆسکاردا.

فیلمەکەی تۆم کروز پاڵێورا بۆ چوار خەڵاتی ئۆسکار لەساڵی (1986) دا، لەنێوانیاندا نەپاڵێورابو بۆ باشترین فیلم، تەنها خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن  بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ئاڤەتار لەساڵی 2009 دا، توانی ئۆسکار بەدەستبهێنێت لەبوارەکانی (باشترین وێنەگرتن، باشترین کاریگەرییە وێنەییەکان، باشترین دیکۆر، هەروەها پاڵێورا بو بۆ باشترین فیلم لەهەمان کاتدا بەڵام ئەم ئۆسکارەی دۆڕاند بەهۆی ژنی پێشویەوە (کاسرین بیگۆ) کەتوانی وەک دەرهێنەری فیلمی (The Hurt Locker) خەڵاتی باشترین فیلم بباتەوە.

ئەمساڵ فیلمەکەی تۆم کروز، تۆپ گەن، پاڵێوراوە ڤۆ خەڵاتی باشترین فیلم و چوار پاڵاوتنی دیکە لەوانە (باشترین دەنگ، باشترین تێکستی وەرگیراو، باشترین گۆرانی، باشترین کاریگەرییە وێنەییەکان).

لەلایەکی دیکەوە فیلمی (Knives Out) چەقۆکان دەرکەن، نەپاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین فیلم ، بەڵام فیلمەکە توانی بگات بەو ئاستەی بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو، هەمان ڕێگای بەشی دوەمی ئەم فیلمە بەناوی (Glass Onion) پاڵێورا بۆ خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو.

لەکاتێکدا فیلمەکەی (رەیان کۆگلەر) لەساڵی 2020 دا وەک یەکەم فیلمی مارڤێل چوە ناو خەڵاتەکانی ئۆسکار لەو ساڵەدا، بەڵام نەیتوانی خەڵاتی باشترین فیلم بەدەستبهێنێت تەنها خەڵاتی باشترین میوزیکی وێنەیی و خەڵاتی باشترین دیزایینی جلوبەرگ و دیکۆر بەدەستبهێنێت.

ئەمساڵ بەشی دوەمی (Black Panther: Wakanda Forever) نەیتوانی بگات بەوەی بپاڵێورێت بۆ خەڵاتی باشترین فیلم، بەڵام مارڤێل بۆ یەکەم جار توانی ئەکتەرەکانی بگەیەنێت بەپاڵاوتن لەوانە (ئەنجیلا باسیت) وەک ئەکتەری یاریدەدەر، هەروەها پاڵێوراو لەبوارەکانی دیزایینی جلوبەرگ، گۆڕانی ڕەسەن، مەیکئەپ و کاریگەرییە وێنەییەکان.

هەوڵەکانی ئۆسکار لەپێناو زۆرترین بینراوەکان:
هەردو فیلمی ئەڤەتار و تۆپ گەن، زۆرترین داهاتیان هەبوە، هەردو فیلمەکە لەبەشی یەکەمدا داهاتیان لەسەروی پێشبینیەکانەوە بوە تا بەشی دوەم نمایشکراوە، بەشی دوەم وەک پێشو توانیویەتی لەسەروی پێشبینیەکانەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

ئەم دو فیلمە هەریەکێکیان بتوانێت ئۆسکار بەدەستبهێنێت، لەمێژودا تۆمار دەکرێت، نابێت ئەو ڕاستیە پشتگوێبخەین هەردوو فیلمی تۆپ گەن و ئاڤەتار، توانیویانە لەیەکەم فیلم باشتر و سەرکەوتو تر بگەڕێنەوە سەر شاشەی سینەماکان.

هەردو فیلم کێبڕکێ دەکەن لەجیهانی سینەمادا لەڕوی تەکنیکی بەرزی کاریگەرییە وێنەییە پێشکەوتوەکاندا، ئەوکات ئەم پێشکەوتنە نەبو، هەردو فیلم لەبەشی دوەمدا توانیویانە پێشکەوتنی تەکنیکی تەکنەلۆژیا بەکار بهێنن لەبەرژەوەندی خۆیان، لەو ڕێگەوە توانیویانە وێنەیەکی خەیاڵی ناوازە و نزیکتر لەحەقیقەتەوە پێشکەشی بینەران و هەوادارنی سینەما بکەن.


ئاهەنگەکانی ئۆسکار وەک هەمو چالاکیەکانی دیکە لەساڵانی ڕابردو زەبری گەورەی بەرکەوت، بۆ نمونە: ئاهەنگی (94) خەڵاتەکانی ئۆسکار لەچاو رابردو لەپلەی دوەم دێت وەک کەمترین بینەر لەجیهاندا، بەریژەی (16.6) ملیۆن، هەروەها کەمترین ریژە ساڵی رابردو بو 2022، بەریژەی (10.4) ملیۆن کەس بینەر بون، هۆکارەکانی کۆرۆنا و جەنگ.


تەنانەت پێش کۆرۆناش ئاهەنگەکانی ئۆسکار ڕو لەکشانەوە بو، بۆ نمونەP لەساڵی 2020 دا تەنها (23) ملیۆن کەس بینەری ئەو ئاهەنگە بون، هۆکاری دابەزینی ئاستی ئاهەنگەکانی ئۆسکار بەپێی رەخنەگران دەگەڕێتەوە بۆ گۆرانکاری کردن لەپاڵاوتنی فیلمەکان و خەڵاتەکان لەلایەن لیژنەکانی هەڵسەنگاندنەوە>

ئەم کشانەوە بەجۆرێک بو لیژنەکان و پسپۆڕەکان باک ئەپێک بەخۆیان بکەن و لەخەمی ئەو خەڵات وئاهەنگەدا بن، ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە 2/ئادار ی مانگی داهاتو ئەنجام دەدرێت، هەمو هەواداران و ئاشقانی سینەما ئومێدیان هەیە ئۆسکار هەمان قورسایی ڕابردوی بۆ بگەڕێتەوە.