نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسێی كوشتنی وێنەگری فیلمی "Rust" لەلایەن پاڵەوانی فیلمەكەوە

03:36 - 02/02/2023

3906جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

تۆمەتی کوشتنی بی مەبەست دەدرێتە پاڵ ئەکتەری ئەمریکی (ئالیک باڵدوین) لەدۆسیەی کوشتنی بەرپرسێک لەفیلمی کاوبۆی (rust)دا، لەساڵی 2021 دا، بەتەقەکردن بەدەمانچەیەک لەکاتی وێنەگرتندا.

باڵدوین مەترسی بەندکردن بۆ ماوەی پێنج ساڵی لەسەرە، گەر هاتو تۆمەتبارکرا بە کەمتەرخەمی، بەپێی وتەکانی داواکارێکی گشتی ئەمریکی.

ماری کارماکی داواکاری گشتی لەبارەی تۆمەتەکانەوە دەڵێت، هەمان تۆمەت ڕوبەڕوی (هانا گۆتیرێز)ی بەرپرسی چەکەکان کراوەتەوە، هیچ کەسێک لەسەروی یاساوە نییە، دەبێت دادگا و یاسا سەروەر بن.

ئەم ڕوداوە لە 21 تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 دا ڕویداوە لەساتەوەختی تۆمارکردنی فیلمی (rust) دا، لەناو باخێکی سانتا لەسانتا لە ویلایەتی مەکسیکۆ دا، لەو ساتانەدا باڵدوین پەنجە دەنێت بەپەلەپیتکەی چەکێکدا پێی وایە فیشەکی ساختەی تێدایە، بەڵام فیشەکی ڕاستەقینەی تێدایە و بەرپرسی وێنەگرتنی کارەکانی فیلمەکە (هالینا) ی 42 ساڵ بریندار دەبێت، دواتر دەمرێت، لەولاشەوە دەرهێنەر (جوێل سوزا) بریندار دەبێت.


تۆمەتبارکردن و سزا:
لەحاڵەتی تاوانبارکردنی باڵوین و رید، هەردوکیان ڕوبەڕوی بەندکردن و ڕاگرتن دەبنەوە بۆ ماوەی هەژدە مانگ، گەر هاتو سەلمێنرا کەم تەرخەم بون ئەوا ڕوبەڕوی پێنج ساڵ زیندانی دەبنەوە.

بەپێی بەلگەنامەکان تەنها ماوەی نیو کاتژمێر ڕاهێنانیان کردوە بەچەک و دواتر تەلەفۆنی ماڵەوەی بۆ هاتوە ، لەکاتێکدا دەبو لانی کەم یەک کاتژمێر ڕاهێنان بکات، بەپێی وتەکانی بەرپرسی چەکەکان لەفیلمەکەدا.

داواکاری گشتی لەبەرواری 21ی کانونی دوەم بڕیاری دابو بەدواداچون بکات بۆ دۆسیەکە، ئەکتەری بەناوبانگ باڵدوین وتی، "من نەم زانیوە ئەو چەکە پڕیەتی لەفیشەکی ڕاستەقینە".

تۆمەت و سکاڵا:
بەڵام یارمەتیدەری دەرهێنەر (دەیڤید هاڵز) چەکەکەی هێنابو بۆ باڵدوین و دڵنیایی کردبویەوە کە سەلامەتە، ناوبراو تۆمەتی ئیهمالی دەدرێتەپاڵ بەهۆی کەمتەرخەمیەوە، پێشتر باڵدوین زۆر نکوڵی لەوە کرد دەستی نەناوە بەپەلەپیتکەی چەکەکەدا، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی گومانی زیاتر دروست بکات بۆ دۆسیەکە.

ئەستێرەکەی سینەمای ئەمریکا مانگی ئابی پێشو ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک من  کەس تاوانبار ناکەم ، هەروەها وتی پشتم بەستوە بەلێکۆڵەرێکی بەتوانا و لەڕێگەی کەناڵی (CNN) ـوە، لەئێستادا بەرهەم هێنای فیلمەکە بەکاتی ڕاگیراوە.