حەوت پلان لەپێناو ژیانێکی بەختەوەری خێزانی

10:37 - 02/02/2023

2167جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

توڕەیی و لێکجیاوازی بۆچونەکان هۆکاری بەهێز بونی پەیوەندییەکانە، هاوسەرگیریەکەت بەرەو باشتر دەبات، دەربڕینی توڕەیی و جیاوازیەکان باشترە لەشاردنەوەیان، هەمو ئەمانە وەستاوە لەسەر یەک پرسیار: 
چۆن ئیدارەی توڕەییمان بدەین لەپەیوەندیە خێزانیەکەماندا؟

توڕەیی یەکێکە لەڕەفتارەکان هەمیشە بەهەڵە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، زۆرترین هەستە مرۆڤ دەیشارێتەوە، زۆربەی هاوسەرەکان گرفتی دەربڕینی توڕەییان هەیە، هەمو هاوارکردنێکی بەرز بەڵگەی کۆتایی هێنان نییە بەپەیوەندی هاوسەرگیری.

پێویست ناکات توڕەییەکانت قوت بدەیت، لەپێناو ئەوەی بەرامبەرەکەت لۆمەت نەکات، پێت وابێت خۆشەویستیت لەدەستدەدەیت.

لەماڵپەڕی (PSYCHSLIVE) پسپۆڕی بواری گرفتەکانی خێزان و چارەسەری کێشەکانی پەیوەندی (دیرل گۆڵدنبێرگ) لەو ماڵلەڕەدا دەڵێت: توڕەیی جۆرێکە لەجۆرەکانی ماف و بەرگری کردن لەخود، گۆڕانکاری کردن لەتوڕەیی بۆ توندو تیژی و ئازاردانی کەسی بەرامبەر هۆکارەکەی شاردنەوەی ئەو توڕەییە بوە، لەکاتی خۆیدا توڕە نەبوە، خۆی خاڵی نەکردوە، لەتوڕەبونە بچوکەکان، دەمێنێتەوە و گەورە دەبێت، زۆرجار وەک زریانێک دێتە دەرەوە لەناخی مرۆڤ.

مێژوی توڕەبون و بەرەوپێش چونی:
فەیلەسوفە یۆنانیەکان پێیانوایە توڕەیی کاتییە، هەندێکیان پێیانوابوە سودی لەساتەوەختی جەنگەکاندا، چونکە توڕە دەدۆڕێت لەجەنگدا، ئەرستۆ پێیوایە توڕە بون جۆرێکە لەفێڵەکانی بەرگری کردن لەخود، دەکرێت کۆنتڕۆڵی ئەو هێرشانە بکات.

زۆربەی پسپۆڕان پێیانوایە ئیدارەدانی توڕەیی بەشێکی گەورەیە لەپرۆسەی هاوسەرگیری سەرکەوتو، توڕە بون هەبێت بەڵام کۆنتڕۆڵ کراو بێت، ئەم ڕێگا نمونەیی و سەرکەوتوە بۆ هەردولا.

بەپێی بۆچونەکانی (گۆڵدن بێرگ) جۆرێک توڕەیی هەیە گەشەی کردوە و گۆڕدراوە لەزۆرێک لەکۆمەڵگا پێشکەوتوەکاندا ، ئەو بە (توڕەبونی تەندروستی) ناوی دەبات، ئەم جۆرە توڕە بونە خاوەنەکەی وەک هەناسەیەکی بەرگری بۆ مێشک و عەقڵ حسابی بۆ دەکات، لەڕوبەڕوبونەوەی دڵەڕاوکێ و سنورە بەزێنراوەکانی سۆز و هەرزەکارانە.

بەم پێیە دەکرێت توڕە بون بەسود بەخش دابنرێت، چونکە هێزە و تاوان نییە، یارمەتی گەشەی تاک دەدات لەپێناو پەیوەندی نێوان دو هاوسەر، بەڵام پێویستە کۆنتڕۆڵکراو و جۆرەکانی بناسین، سروشتی توڕەیی لەناو پەیوەندیەکانی هاوسەرگیریدا؛ هەمو پەیوەندیەک لەسەرەتاوە ڕوبەڕوی کێبڕکێ دەبنەوە لەیەکێک لەوێستەگاکانی ژیاندا، هەندێکجار گۆڕانکار و ئاڵنگاری ڕودەدات.

لێرەوە دەکرێت سێ جۆر توڕە بون دیاری بکەین.
لەیەکێکیاندا دو هاوسەر هەوڵدەدەن خۆیان بەدور بگرن لەگرفتەکان و ئینکاری دەکەن، دور خستنەوەی توڕە بون و شێوەکانی لەکاتی گفتوگۆکانیاندا، پشتگوێخستن و بێدەنگی، بەدوای سۆز و تێگەشتنەوە لەیەکدی، لەڕێگەی دروستکردنی سۆزی ساختەوە لەنێوانیاندا، بەڵام دواتر توڕەیی دەرگایەک دەدۆزێتەوە و دێتە دەرەوە و هەناسە دەدات.

زۆرکات کەسەکان کەخاوەنی کەسایەتیەکی شەرەنگێزانەن پێیانوایە ئەو جۆرە رەفتارە ناتوانێت ئازاری دەرونی کەسە خۆشەویستەکانیانی پێبدەن، لەگەڵ ئاشکراکردنی هەڵوێست و بیرکردنەوەیان بەرامبەر یەکدی، زۆرکات ڕادەکەن لەبۆچونەکانیان، کۆمەڵێک بەهانە دێننەوە لەپێناو بەرامبەرەکەیدا.

سەرزەنشت کردنی خود بەقورسی و ڕکابەری توند، هاوارکردنی بەرز و هەستکردن بەئارامی لەدوای هەڵڕشتنی ئەم جۆرە توڕە بون و هەستە، بەڵام ئەی بەرامبەر و ڕوبەڕوبونەوەی ئەم دژایەتیە چۆن مامەڵە دەکات لەگەڵ ئەم هەڵوێستە لەسنوری هاوسەرێتیدا وە کاریگەری ئەمە چەندە لەسەریان؟

پلان و ستراتیجی دورگرتن لەتوڕەیی:
لەگەڵ ئەوەی لەپاش توڕەیی ڕو دەدات، بەڵام زۆربەی کات بەسودە، بەپێی ڕاپۆرتێک لەگۆڤاری (APA) ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بەپزیشکی دەرونی:

- خۆت بەدور بگرە لەم وشانە (تا کۆتایی، بۆ ئەبەد) ئەم جۆرە قسانە وا لەبەرامبەر دەکات هەست بەبونی خۆی نەکات، وەک ئەوەی هیچی نەکردبێت بۆت،

- لەکاتی توڕەبووندا لۆژیک بەکاربهێنە، چونکە توڕەیی لۆژیک دەسڕێتەوە، پێشبینیەکانت بکە بەکردار لەبەرامبەرەکەتدا، وەک یەکسانی و هاو بەشی گرنگیپێدان.

- بڕۆ پشو بدە هەناسەی قوڵ و بیر کردنەوە لەپێناو وەرگرتنەوەی هاوسەنگی دەرونیت، تا بگەڕێیتەوە سەر ڕێچکەی نەرم و نیانی.

- وەرزش بکە، وەرزش قەلەقی و توڕەیی دەڕەوێنێتەوە، قورسایی دەرونی کەمدەکاتەوە، خۆت ئامادە بکە بۆ وەڵامدانەوەی بەرامبەر بەشێوەیەکی جوان، بەیانیان زو بەپێ ڕێبکە.

- دوربکەوەرەوە لەو شتانەی واتلێدەکەن زیاتر توڕە بیت، وەک؛ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، قەرەباڵغی، بەتاکسی هاتو چۆ بکە، گەر رقت لەقەرەباڵغی بو، دەرگای ژوری منداڵەکەت دابخە یان دورکەوەرەوە، دەنگی بەرز هەبو دوربکەورەوە یان نزمی بکەرەوە.