خەندان لایف
نوسەر و رۆژنامەنوسی سوری، ئیبراهیم یاخور سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و كوڕەكەی بە چەند وشەیەكی كاریگەر هەستەكانی خۆی بۆ دەربڕی.
ئەكتەری ناسراوی سوری، باسم یاخور لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بۆ كۆچكردنی باوكی نوسیویەتی، "خوات لەگەڵ باوكە، گەشتی ئەم چەند رۆژەت سەخت و بە ئازار بو، ئەوەی كە دڵم ئاسودە دەكات ئەوەیە كە زۆر قسەمانكرد و ئەو شتانەت پێوتم كە پێتنەوتبوم دەبارەی خۆت و من، زەردەخەنەمان كرد و تەماشای چاوی یەكتریمانكرد بۆ ماوەیەكی زۆر بە بێدەنگی، كە زیاتربون كە هەزاران وشە، بەردەوام دەستم لە قژت و روخسارە ماندوەكەت دەدا و بە دەستە ماندوەكانت روخسار و فرمێسكەكانم دەسڕی".
وتیشی، "ئەوەی دڵم ئاسودە دەکات ئەوەیە کە من و براکانم دوای دورکەوتنەوەیەکی زۆر لەیەكتر، لە نزیکس تۆ یەکترمان بینی، وە ئەوەی دڵنەوایی كردم، ئەو خۆشەویستی و خەمخۆرییە بو کە لەلایەن هاوڕێ و كەسە باشەكانی چواردەورمان نیشانمان درا، ئەمڕۆ لە شوێنێکی باشتردای كە ئازاری نییە".
هاوكات پاش بڵاوكردنەوەی ئەم وشانە لەلایەن باسم-ـەوە، ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان و هەوادارەكانی هاوخەمی خۆیان بۆ ئەو هونەرمەندە دەربڕی.