خەندان لایف - خۆشناو محەمەد
یەکێک لەئەستێرەکانی زنجیرەی فەرەنسی (Lupine) بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لەتەمەنی (56) ساڵیدا مرد.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی Lavenir، دەرهێنەر ئۆلیڤیە لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە ئینستاگرام، وتی کاتێک هەواڵەکەم بیستوە زۆر خەمبار بوم، هەروەها ماوەی چوار ساڵە ئەو دەرهێنەرە هاوڕێی ئەو ئەکتەرە کۆچکردوە بوە.
لەبارەی ئەکتەری کۆچ کردو دەرهێنەرە فەرەنسیەکە وتی، کەسێکی بەهرەدار بو، بەهێز بو، پاڵەوانی من بو، هاوڕێ و هاوپیشەم بو، بەئارامی بنو.
پاڵەوانی زنجیرەی لۆپێ، (عومەر سی) لەئەکاونتی خۆیەوە سەرخۆشی لەکەس و کار و هاوڕێکانی کرد، هەروەها بۆی نوسیوە، شانازی بو بۆ من لەپەنای ئەودا ئەو زنجیرەم تۆمار کرد ناوبانگێکی گەورەی هەبو بۆمان.
هەروەها کچە ئەکتەر (ناداج بی دیانگ) رایگەیاند، "جیهانی سینەمای فەرەنسی کەسایەتیەکی گەورەی لەدەستدا، ناتوانم وشیەک بدۆزمەوە تەنها سەرەخۆشی لەکەس و کار و هەوادارانی دەکەم"،
نیان، ڕۆڵێکی گەورەی هەبو لەزنجیرەی (Lupin ) دا کەلەسەر شاشەی (Netflix) نمایش کرا، لەیەکێک لەزنجیرەکانی چیرۆکی پۆلیسی کلاسیکی ، (Arsène Lupin) هەروەها ناسراوە بەدزی چاکەخواز و مامۆستای خۆگۆڕین، بەچەندین شێوە کەسایەتی خۆی دەگۆڕێت.
ئەم دراما لەداهێنان و نوسەری گەورەی فەرەنسی، (مۆریس لۆبلان)ـە ، لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا، چەند پەیڤێک لەسەر ژیاننامەی ئەکتەری کۆچکردو (ئەداما نیان) لە 23/ئاب ی 1966 لەدایكبوە، لەپاریس ی پایتەختی فەرەنسا، دەرچویی پەیمانگای شانۆگەری فەرەنسیە، لەساڵی 1992 یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شاشەی تیڤیەکان بوو لەزنجیرەی Commissaire Moulin.
لەماوەی کارکرنیدا ئەم ئەکتەرە لە (8) فیلم و (12) زنجیرەدا بەشداری کردوە، نیان زیاترە ڕۆڵە بچوکەکانی بینیوە، وەک فیلمەکانی (35 Rhums) و زنجیرەی (Boulevard du Palais) نیان بەناوبانگ بو بە ڕۆڵی کەسایەتی پارێزەر سیباستیان،لەزنجیرەی (Plus belle la vie) دا.
بۆ یەکەم جار لەفیلمی (SK1) ڕۆڵی گەورەی پێبەخشرا لەجیهانی سینەمادا، بەرجەستە کردنی ڕۆڵی بکوژی ڕۆژ هەڵاتی پاریس ، پایتەختی ترساند لەنەوەدەکاندا، لەساڵی 2016 دا نیان بەشداریکرد لەفیلمی (Le Gang des Antillais) دا، هەروەها لەساڵی 2019دا بەشداریکرد لەفیلمی (Furie)، بەرجەستەکردنی ڕۆڵی (باوکێک دەورە دراوە بەتوند و تیژی لەپاش ئەوەی لەدەوام دەگەڕێتەوە.
نیان بەشداری کردوە لەزنجیرەیەکی تاوان بەناوی (La Mante)، هەروەها لەزنجیرەی (Lupine) لە حەوت بەشدا بەشداری کردوە، لەساڵی 2022 دا یەکێک لەکەسایەتیەکانی زنجیرەی (L’île aux 30 cercueils) بو.