خەندان لایف
كچێكی تەمەن 21 ساڵ پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی، بەهۆی گیرانی سییەكانی بە خوێن، گیانیلەدەستدا.
كارین كولیەس كاریدناس، خەڵكی كۆڵۆمبیا بو، پاش ئەوەی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی ئەنجامدا و نەخۆشخانەی جێهێشت، لە كاتی گەیشتنەوەی بۆ ماڵەوە لەهۆشی خۆی چو، خێزانەكەی بە زویی گەیاندیانە نەخۆشخانە و پزیشكەكان بۆیان ئاشكرابو كە سییەكانی پڕ بوە لە خوێن.
برای ئەو كچە تەمەن 21 ساڵە، كە لە كۆتا قۆناغی بو لە دەرونناسی، باسیلەوەكرد، لەگەڵ ئەوەی زۆر هەوڵدرا بۆ رزگاركردنی ژیانی، بەڵام بەهۆی گیرانی بۆڕییەكانی هەناسە و سورێنچكی بە خوێن نەیتوانیوە چیتر هەناسە بدات و گیانیلەدەستداوە.
خێزانەكەی كارین پاش ئەو روداوە بڕیاریانداوە سكاڵا تۆماربكەن بۆئەوەی دڵنیاببنەوە كە كێ بەرپرسیارە لە گیانلەدەستدانی كچەكەیان، وە ئەمەش لە ئەنجامی كەمتەرخەمی پزیشكەكان بوە یان نا.
بە پێی كۆمەڵەی پزیشكی نەستەرگەری جوانكاری لە بریتانیا، یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی نەشتەرگەری و شەشەم بەناوبانگترین نەشتەرگەرییە كە لەلایەن خانمانەوە ئەنجامدەدرێت.
هەروەها بە پێی "خزمەتگوزاری تەندروستی بریتانیا"، نەشتەرگەری جوانكاری لوت هۆكارە بۆ دروستبونی گرفتەكانی هەناسەدان بۆ هەمیشە و تێكچونی لێوارەكانی ئێسك و گۆڕان لە هەستی بۆنكردندا.