ئایا زنجیرەی "Alice In Borderland" ڕادەگیرێت لەپێناو "Squid Game" دا

09:09 - 01/02/2023

772جار خوێندراوەتەوە



خۆشناو محەمەد

لەکۆتایی ساڵدا (Netflix) وەرزی دوەمی زنجیرەی یابانی (Alice In Borderland) بڵاوکردەوە، بەخێرایی داهاتێکی زۆری کۆکردەوە، لەسەر ئاستی جیهان بینەرێکی زۆری هەبو، بەمشێوە بەردەوام بێت دەبێت بەپڕ بینەرترین کاری درامی یابان لەئاییندەدا لەسەر شاشەی نێت فلێکس.

زنجیرەکە پەیوەستە بەدرامای ئاسیاوی باتڵ رۆیاڵەوە، لەوجۆرە یاریانەی یاریزانێکی زۆری پێویستە، لەکاتێکدا مەترسی هەیە لەسەر ژیانیان لەپێناو مانەوەدا، ئەم درامایە زۆر نزیکە لەدرامای (Squid Games)ی کۆریەوە، ئیدی جەماوەر کەوتنە بەراورد کردن کامیان باشتر و کاریگەرترن.

لەپێناو گەیشتن بە وەڵامی ئەو پرسیارە، پێویستە بەوردی سەرنج بخرێتە سەر خاڵە هاوبەشکانی نێوان ئەو دو دراما لەپێناو ئەوەی کامیان هەڵبژێرین.

نمایش کردنی زنجیرەکە لەساڵی 2020 بو، تا ئەم ساتە دو وەرزی لێبەرهەمهێنراوە بەڕێژەی هەشت بەش بۆ هەر وەرزێک، ژانەری زنجیرەکە (ئاڵۆز و شەرەنگێز و دراما)یە، باس لەژیانی سێ هاورێ دەکات لەپڕێکدا خۆیان لەشوێنێکی وشک و سەیری تۆکیۆدا دەدۆزنەوە.

پێش ئەوەی ئاشنا ببن بەوەی پێویستە ڕکابەری بکەن بەشداری بوی دیکە لەیاری زۆر تۆقینەر و ترسناکدا، ئەگەر بیانەوێت بەزیندوی بمێننەوە.


شێوازی یاریەکان:
پێکهاتەی یاریەکان ئاڵۆز و مەتەڵی سەیری ئەستەم پێکهاتوە، تێکەڵەیەک لەترس و سریالی، وە توند و توژیەکی زۆر و ئاڵۆزیەکی زۆر، دیاردە ناسروشتیەکان.

لەمانە گرنگتر ئەوەیە یاریەکان پێویستی بەتوانای باش هەیە لەڕوی زیرەکی و وریایی و توانای جەستەیی، ئەمە وا ئەکات نایەکسانی دروست ببێت، وە بۆ هەموان گونجاو نەبێت، لەلایەکی دیکەوە ئەم جۆرە پێکدادانە بۆتە هۆکاری ئەوەی دراماکە سەرنجڕاکێش و هەواداری زۆر بێت.

کەسایەتیەکان و ڕەوشت:
هەردو زنجیرەکە لەیەک خاڵدا لێکەوە نزیکن لایەنی مرۆڤایەتی، مرۆڤایەتیەکی قێزەون دژایەتی کردن تا مردن، پاڵەوانەکان ناچار دەبن یەکدی بکوژن لەپێناو مانەوە، یاریەکان شێوازێکی خوێناوی لەخۆ دەگرن، تەنهایی، ئازار، ترس، جەنگ لەپێناو مانەوە، ئاشکرا بونی لایەنی دڕەندەییان لەمیانەی یاریەکاندا.


ئەم یاریانە نەبەسراونەتەوە بەخەڵاتی پارەی کاشەوە، بەڵام جیهانێکی ڕاستەقینە دروست دەبێت بۆ پاڵەوانەکان و کەوتنە داوی خۆشەویستی، هەمو ئەمانە وادەکات جەنگ بەرپا بکەن، سۆز و گرنگیپێدان دروست دەبێت لەساتەوەختی بینینی دراماکەدا.

لەگەڵ ئەوەی زنجیرەکە خەیاڵی یە، هاوکات هەلێکی گونجاوی تێدایە مرۆڤ بگەڕێتەوە بۆ گرنگیدان بەخێزان و هاوڕێیەتی، دەرکەوتنی کەسانێک کەخاوەنی سۆز و دڵێکی باشن.

کۆتایی:
کۆتایی وەرزی دوەم زۆر بێهیواکەر و تاڵ بو بۆ هەندێک لەبینەران، کاتێک پاڵەوانەکان گەڕانەوە ژیانی ئاسایی، بەبێ ئەوەی یەکتر بناسنەوە، لەکۆتاییدا وەرەقەی جۆکەر دەرکەوت، وەک ئاماژەیەک بۆ وەرزێکی نوێ.

زنجیرەی (squid Games) 
زنجیرەیەکی کۆری بو تەنها یەک وەرز بو، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد لەبینەر بە رێژەی 111 سەد و یانزە ملیۆن بینەر، یەک ملیار و شەست و پێنج ملیۆن کاتژمێر بینەر هەبوە. لەماوەی تەنها بیست و هەشت رۆژی بڵاو بونەوەی، بەخيرایی بوە یەکەم زنجیرەی کۆری پڕبینەر لەمێژوی نێت فلێکس دا.

سروشتی یاریەکان:
بەپێچەوانەی زنجیرە (Alice in borderland) لێرە حەقیقەت و تێکەڵ بون هەبو، تێگەیشتن ئاسان بو، هەروەها بەشدار بوەکان هەلی بەشداریان هەبو بەیەکسانی، زۆربەی یاریەکان لەیاریە کۆنەکانەوە هێنرابون، لەمناڵی کۆریەکانەوە، یاریەکان لەبنەڕەتدا خوێناوی نەبون بەڵام پێویست بو بمریت لەپێناو مانەوە.

کەسایەتی و ڕەوشت:
وەک یاریەکانی مەرگ، پاڵەوانەکان ناچار بون بەساتەوەختی قورس و سەختدا تێپەڕ ببن، لەپێناو مانەوەیان ناچار بون درۆ بکەن، خیانەت کردن و پشت کردنە هاوڕێکانیان، یاریەکان تێکەڵەیەک بو لەژیانی مناڵی و سۆزی مرۆڤ و حەزی پارە و سامان جیاوازی چینایەتی نمایش کرابو،  کاریگەری سەرمایەداری لەسەر کۆمەڵگا، بەتایبەت هەژارەکان.

کۆتایی: 
هەوادارانی ئەم دراما داوایان کرد وەرزی دیکە بەرهەم بێت، چونکە کۆتایی ئەم زنجیرەیە بەشێوەیەک بو دەکرا وەرزی دیکەشی لێ بەرهەمبهێنرێت، دەنگۆی وەرزی دوەم نەبو تا مانگێک پێش ئێستا، لەو ساتەوە هەوادارانی ئەم زنجیرەیە تامەزرۆی هەواڵی وەرزی دوەمن.

کامیان باشتر بو؟
زنجیرەی (Alice in borderland) یان (Squid Games)؟

لەپاش تێبینی کردنی ئەو زانیاریانەی باسمان کردن، لێرەوە بینەران دەتوانن لای خۆیانەوە بەئاسانی هەڵسەنگاندن بکەن بۆ ئەو دو زنجیرەیە.

ئەگەر هاتو تۆ هەواداری یاری خەیاڵی و فەنتازی و داهاتو، ئەو جوڵانەی پێویستی بەزیرەکی و سەرنج هەیە، دڵنیام زنجیرەی (Alic in bordeland) هەڵەبژێریت.

بەڵام ئاشقانی یاریر واقیعی و کۆمەڵایەتیەکان، ئەو کەسانەی هەواداری زنجیرەی درامی و پلەبەندین، ئەوکات ئامۆژگاریتان دەکەین بەسەیر کردنی (Squid Games).