خەندان لایف
ئەستێرەی ناسراوی بریتانی، ئەدێڵ، لە كۆنسێرتەكەیدا لەپێش چاوی ئامادەبوان دەستیكرد بە گریان پاش ئەوەی بینی كە پیاوێك تەماشای وێنەی هاوسەرە كۆچكردوەكەی دەكات.
ئەدێڵ لە كۆنسێرتەكەی لە شاری لاس ڤێگاس، دوای ئەوە گۆرانییە بەناوبانگەكەی خۆی بەناوی "Someone Like You"ی وت، دەستی كرد بە گریان، ئەمەش هەوادارەكانی توشی سەرسوڕمانكرد.

ئەدێڵ ئاشكرایكرد كە هۆكاری گریانەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پیاوێكی بینیوە لە كۆنسێرتەكەدا بەشدار بوە و بە تەنها دانیشتوە، بەدەم گوێگرتن لە گۆرانییەكەوە تەماشای وێنەی هاوسەرە كۆچكردوەكەی كردوە لەسەر شاشەی مۆبایلەكەی، ئەمەش وایكردوە نەیتوانیوە پێش بە هاتنی فرمێسكەكانی بگرێت و دەستیكرد بە گریان.
ئەمە لە كاتێكدایە ئەدێڵ بۆ بردنەوەی حەوت خەڵاتی گرامی پاڵێوراوە، لەبارەی ئامادەبونیشی وتی كە بەهیچ شێوەیەك ئەو خەڵاتەكە لەدەستی خۆی نادات.