خەندان لایف
گەنجێك پاش ئەوەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بەدەستهێنا، روخساری كرد بە تاتۆ و ناوی مێسی نوسی، بەڵام ئێستا پەشیمانە و رقی لێدەبێتەوە.
مایكۆڵ كوینۆنێز، گەنجێكی كۆڵۆمبییە و هاندەری ئەرجەنتینە، كاتێك لە یاری مۆندیال ئەرجەنتین كاسەكەی بەدەستهێنا، لە خۆشیدا بە گەورەیی ناوی مێسی لەسەر ناوچەوانی نوسی و ئەم رەفتارەی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
ئەو گەنجە تەنها دو هەفتە پاش ئەنجامدانی ئەو رەفتارەی رقی لێدەبێتەوە و پەشیمانە لەوەی كارێكی لەو شێوەیەی كردوە و دەڵێت، "هیواخوازبوم كات بگەڕێتەوە، چونكە ئەم تاتۆیە لەبری ئەوەی شتی ئەرێنیم بۆ بهێنێت، كاریگەری نەرێنی هەبو لەسەر خۆم و خێزانەكەم".

هەروەها وتیشی، "سەرەتا زۆر شانازیم بە خۆمەوە دەكرد، بەڵام بە زویی رام گۆڕا و پەشیمانبومەوە، من نمونەیەكی ئەرێنی كۆمەڵگا نیم".
مایكۆڵ خاوەنی 143 هەوار فۆلۆوەرسە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، كە بەشێكی زۆریان لەپاش دروستكردنی ئەو تاتۆیە فۆڵۆویان كردوە و تەماشای چالاكییەكانی دەكەن.
