هەمان چیرۆكی "La La Land" دوبارە دەبێتەوە، بەڵام بۆ گەورەکان

10:58 - 31/01/2023

1025جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد


دەرهێنەر دامیان شازێل، لەکۆتایی ساڵی 2022 دا فیلمی (Babylon)ی نمایشکرد لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهان، پاڵەوانێتی فیلمەکە ئەکتەری بەناوبانگ، براد پیت و خانمە شۆخ و شەنگ، مارگۆ ڕۆبی  ڕۆڵ دەبینێت، هاوکات دییەگۆ کالفا.

لەهەندێک وڵاتدا نمایشەکە دوا کەوت تا مانگی کانونی دوەم، ناوی ئەکتەرەکان و دەرهێنەرەکەی وای کرد بینەران واتێبگەن فیلمێکی نوێ و چیرۆکێکی تازە نمایشدەکرێت، بەڵام فیلمەکە لەچەند لایەنێکەوە شکستی هێنا، سەرەتا وەک داهات، تا ئەم ساتە تەنها (28) ملیۆن دۆلار داهاتی هەبوە، لەبەرامبەردا بەرهەمهێنانی فیلمەکە (78) ملیۆن دۆلار بوە.

هەروەها هەڵسەنگاندنەکان بەم شێوە بوە:
تەماتە گەنیوەکە (%56) ڕەخنەگران (%52) نەیتوانی هیچ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆبز بەدەستبهێنێت، تەنها پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی تەکنیکی لەئۆسکاردا،  دەنگ، دیزایینی جلوبەرگ، میوزیک.

پڕۆژەیەکی سینەمایی قیبلە نماکەی لەدەست داوە:
لەساڵی 2014 دا ناوی (دامیان شازل) زۆر بەگەورەیی و بەهێزی دەرکەوت، لەسەر ئاستی هونەری، لەپاش سەرکەوتنی لەفیلمی (Wiplash) دا، توانی سێ خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بهێنێت لەڕوداوێکی هونەریدا، (La La Land) هەرگیز دوبارە نابێتەوە.

لەپاش ئەو سەرکەوتنە ڕێگا بەڕوی ئەم دەرهێنەرە گەنجە (31) ساڵەدا داخرا، هەموان پێشبینیان دەکرد لەبەرامبەر گەنجێکی بەهرەمەند و ئەفسانەیەکی سینەمایی وەستاون، ئەم دەرهێنەرە ناسرا بەفیلمە میوزیکیەکان، لەڕێگەی ئەو دو فیلمە کلاسیکی و میوزیکیەوە باسمان کردن.

دیارە شازێل بڕیاری داوە ئەم کارەی جیاواز بێت، فیلمێکی ژیاننامە و خەیاڵی زانستی (first man) لەساڵی 2018 دا، پاڵەوانێتی (رەیان جوسلینگ)، ئەم فیلمە نەیتوانی تێکەڵ ببێت بەبینەرانی سینەما، داهاتێکی کەمی هەبو، پاڵێورا بۆ (4) ئۆسکار، تەنها یەک خەڵاتی بردەوە لەبواری کاریگەرییە دەنگیەکاندا.

ئیدی لێرەوە یەکەم کەوتنی دەرهێنەر دەستیپێکرد، زۆرێک پێیان وابو دەستی بردوە بۆ کارێک کەسانی شارەزاتر هەیە لەو بوارەدا، چوار ساڵی خایاند تا بگەڕێتەوە، دواجار بەفیلمی (babylon) وە گەڕایەوە، بەفیلمێک خاوەنی ناوەڕۆکێکی خۆشەویست لای بینەران، بەڵام وا دیارە ئەم فیلمە بوە هۆکاری ئەوەی بکەوێتە تەڵەی جیهانی دەرهێنانەوە.
Babylon' Review: Glamour, Gluttony, and a Grand Condemnation of Hollywood |  Arts | The Harvard Crimson
ڕوداوەکانی ناو فیلمەکە باس لەبیستەکانی سەدەی ڕابردو دەکات، ئەو زەمەنەی نێوان سینەمای بێدەنگ و سینەمای دەنگ، لێرەوە ئاشنا دەبین بەدو چیرۆکی یەکسان، ئەکتەر (براد پیت) لەڕۆڵی جاک کۆنراد، ئەو ئەکتەرەی بەناو باشترین ساتەکانی ژیانیدا گوزەر دەکات سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن، وەک موشەک بەرەو ئاسمان دەڕوات، لەناو سینەمای سەرکەوتودا، لەپەناییدا (مارگۆت ڕۆبی) کچە شۆخێکی سەرکەوتو، بەئازایەتی و بوێریەکانی توانیویەتی ناوبانگێکی باش کۆبکاتەوە،

خێرا دەچینە ناو گۆڕانکاری گەورەی پێکهاتەی سینەما، دەنگ و قسە کردن، ئەوکات شێوازی ئەوان دەگۆڕێت لەناو چیرۆکی فیلمەکەدا، دەبنە بەشێک لەزەمەنی کۆن و ڕەنگ کراوە بەجیهانی نوێ.

چیرۆکێکی دوبارە بۆ گەورەکان:
ئەم جۆرە فیلمانە لەڕابردودا چەندین فیلم هەبوە خاوەنی پاشخان و ناوبانگی باشن، خاوەنی خەڵات و بینەرێکی زۆر بون،  وەک (Singin in the rain) (The artist). 

لەڕاستیدا دامیان هیچ زیادەیکی بۆ چیرۆکەکە پێ نەبوە تەنها ئەوە نەبێت بۆ گەورەکان دەگونجێت،  ئەم هۆکارە بوێری ئەوەی پێبەخشیوە لەڕوی نمایش و وێنەگرتنی (R) جۆری فیلمەکە یەچێتە قاڵبی ئاڕ لەشێوازی وێنەگرتن و بەرهەمهێنانەوە.

ئەم فیلمە دەمانخاتە بەردەم ئەم پرسیارانە، ئایا کەی فیلمی (محاکات) ی خاڵی کارێکی کۆن وامان لێدەکات ئیلهام بەخش بێت؟

فیلمەکە کەوتوەتە ژێر کاریگەری سەردەمی زێڕینی سینەما، هاتوە کۆمەڵێک گفتوگۆی دوبارەکردوەتەوە بەشێوازی کلاسیکی و کەمێک دەستکاریەوە، بەکارهێنانی گۆرانی (لەژێر باران) لەشێوەیەکی جیاوازدا.

ڕەخنەگران و بینەران دەتوانن شازێل ڕاو بکەن بەدەیان ڕەخنەی سینەمایی، ئیدی لێرەوە دەرکەوت شازیل کەوتوەتە ژێر کاریگەری چیرۆکە دوبارەکان.

بەرهەمهێنەرانی بابل گرەویان لەسەر چیرۆکی پاڵەوانە کۆنەکان کردوە، بەڵام لەچانسی دامیان شازێل لەمساڵدا، گۆڕانکاری گەورەکراوە لەلیژەنەکانی خەڵاتەکانی سینەما و فیلمەکەی ئەو لەدەرەوەی هاوکێشەکەدایە.

Inilah 5 Fakta menarik Film Babylon yang Bisa Jadi Kamu Belum Mengetahuinya  - teater.co