چارەسەری نەخۆشی دەردە شاهانە بە ڕێگەیەکی سروشتی و تەندروستی

03:14 - 30/01/2023

7327جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - کرێکار قادر ڕوستایی

نەخۆشی دەردەشاهانە، نەخۆشییەكە لە ئەنجامی کۆبونەوەی (یوریک ئەسید) ەوە دروست دەبێت لە جومگەکاندا بەتایبەت لە جومگەی پەنجە گەورەی قاچدا، بەھۆی زیندە چالاکییەكانەوە كە لە لەشدا ڕودەدات.

هۆی ڕودانی ئەم حاڵەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک کەسێک پرۆتین دەخوات ئەم پرۆتینە لە کۆتایدا دەبێت بە یوریک ئەسید و ئەمەش دەبێت بكرێتە دەرەوەی لەش، بەڵام ناتوانرێت بچێتە دەرەوەی لەش و هەربۆیە ئەم حاڵەتە ڕودەدات لەبەرئەوەی رێژەی یوریک ئەسیدەكە لە لەشدا زۆر دەبێت و لە نێوان جومگەكاندا كۆدەبێتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشییەكەش بریتین لە، دروستبونی ھەڵئاوسان و سوربونەوەی جومگەكان لەگەڵ دروستبونی ئازارێكی زۆر لەنێوانی جومگەكانداو دروستبونی هەوكردن تێیاندا.

چۆنێتی خۆپاراستنی ئەو كەسانەی كە توشی ئەم گرفتە تەندروستییە بون؟

ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان ھەیە دەبێت دوربکەونەوە لە خواردنی ئەم خۆراكانە ئەوانیش (گۆشتی سور و مریشک)ن چونکە ئەم خواردنانە رێژەیەکی زۆری پرۆتینیان تێدایە بەمەش رێژەی یوریک ئەسید بەرز دەبێتەوە و نەخۆشییەکە زۆرتر خۆی دەنوێنێ.

چارەسەری سروشتی بۆ نەخۆشی دەردە شاهانە بەڕێگەیەکی سروشتی و تەندروستی:

ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە دو جەلسە لەسەر یەک، نێوانی جەلسەکان یەک مانگ بێت، وە لای کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا ئەنجام بدرێت.

بەکارهێنانی زالوی پزیشکی بۆ مەبەستی چارەسەری دەردە شاهانە زۆر بەسود و گرینگە بۆ نەمانی ئازار و دەرکردنە دەرەوەی یۆریک ئەسید کەلەش ناتوانێ بەئاسانی خۆی لێڕزگار بکات، بەڵام بە بەدو جەلسە لەسەر یەک زالوی پزیشکی بەکاربێنێ چارەسەری دەبێت. 

خواردنی زەنجەفیل ڕۆژانە دوجار لەدوای یەک كاتژمێر نان خواردن بەیانیان و ئێواران، یەک کەوچکی چایە بکاتە یەک کوپی ئاوی گەرمەوە و بیخواتەوە، واباشە بە زەیتی زەنجەفیل، یا زەیتی خروع، یا زەیتی سەرو ئەو شوێنەی ئازاری هەیە، جوان مەساجی بکات بۆ ماوەی پێنج خولەک.

خواردنی زەردەچەوە بە کپسول، ڕۆژانە دو کەپسول بخوات بەیانیان و ئێواران، دوای نان خواردن، هەتا 15 ڕۆژ، یان یەک کەوچکی چای زەردە چیوە بکاتە یەک کوپی ئاوی گەرمەوە دوای بیخواتەوە بەیانیان و ئێواران یەک كاتژمێر دوای نان خواردن.

هەوڵبدات ئەو کەسە کێشی خۆی دابەزێنێ، وەرزش بکات و بەپێ بڕوات ڕۆژانە، بەتایبەتی بەیانیان و ئێواران. 

نەخۆشی دەردە شاهانە بەشێوەیەكی گشتی زیاتر لە ڕەگەزی نێردا دەردەکەوێت وەك لە ڕەگەزی مێ دا، هەروەها ئەو کەسانەشی کە كێشیان زۆرە واتە قەڵەون لەگەڵ ئەوانەی كە ڕێژەیەكی زۆر كهول و مەی دەخۆنەوە ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشییە زیاترە.

تێبینی: ئەوەی باسکرا تەنها یەک مانگ لەسەر یەک پارێزگاری بکات لەخواردن و خواردنەوە پڕۆتینیەکان، وەرزش بکات، ئەو چارەسەرە سروشتیانەی باسمان کردن ئەنجامیان بدات، ئازار ناهێڵێت و ڕێژەی یۆریک ئەسید کەم دەکاتەوە لەجەستەدا.