نهێنی کورتکردنەوەی تەمەنی ئەستێرەکانی هۆڵیود بەبێ بەکارهێنانی مەیکئەپ

02:50 - 30/01/2023

2973جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد

کەسایەتیەکان، ئەکتەرەکان لەفیلم و دراماکاندا دەژین بەپێی یاساکایەکی دیاریکراو لە کات و شوێنەکاندا، کاتێک منداڵی پاڵەوان پشان دەدرێت زۆر کات مناڵێک بەکاردەهێنن شێوەی لەو بکات لەساتەکانی مناڵیدا، بەڵام ئایا ئەو ساتەی دەرهێنەر دەیەوێت گەنجێتی پیرە پیاوێک نمایش بکات چی دەکات؟

لەکۆندا مەیکئەپ و جوانکاری دەستکرد تەنها ڕێگا بو بۆ دەستکاریکردنی شێوەی ئەکتەرەکان لەکاتی نمایشدا، تا بتوانن لەو ڕێگەوە تەمەنی جیاواز ببینرێت، بەهۆی کوالیتی فیلمەکانەوە بینەر نەیتوانیوە وردەکاری تەمەنی کاراکتەر بەڕونی ببینێت، جیاوازیەکی ئەوتۆ نەبوە، یان نزیک نەبوە لەحەقیقەتەوە، هەندێکجار زیادەڕۆی دەکرا لەمەیکئەپ و ماکیاژدا.


لەپاش بەرهەمهێنانی فیلمی ژمارەیی خاوەن وردەکاری بەیارمەتی تەکنەلۆژیا، بینەر توانی تەمەنی ڕاستەقینەی کاراکتەر ببینێت لەنێوان دو تەمەنی جیاوازدا، بەبێ ئەوەی هەست بەنزمی کوالیتی دەستکاری بکات.

لەم بوارەدا ئامڕازی تەکنەلۆژی ناسراو بە (CGI) سی جی ئای، بەشێکە لەکاریگەریە وێنەییەکان (VFX)، دەستەواژەیەکە بەکاردێت لەپێناو دەستکاری کردنی شێوەی مرۆڤ لەڕێگەی کۆمپیوتەرەوە، دروستکردنی جیهانێکی خەیاڵی نزیک لەڕاستیەوە لەکاتێکدا ئەو جیهانە بونی نیە.

هەروەها دەنگ و بونیادنانی کەسایەتیەکان دەگرێتەوە،تەکنەلۆژیای سی جی ئای بەپێشکەوتوترین بەش دادەنرێت لەجیهانی دەستکاری کردنی تەمەندا، کە پێکهاتوە لەوێنە و سێ دوری و جیهانی دروست کراو، زیاتر لەفیلمەکانی خەیاڵی زانستیدا بەکار دێت، یان فیلمی درامی لەپێناو دروستکردنی وەهمێکی مرۆڤی یان گرتەیەکی وەهمی، لەگەڵ کۆمەڵێک گۆڕانکاریدا.

ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ یەکەم جار لەساڵی 2006دا بەکارهات لەفیلمی (X-Men: The Last Stand)دا، لەو دیمەنانەی (Flash back) بون، کاتێک دیمەنەکانی ڕوداوەکانی ڕابردو دەگێڕێتەوە وەک؛ پاتریک ستیوارت و ئیان ماکلین، لەدوای دو ساڵ بەکارهات لەفیلمێکی ناوازەدا بەناوی (Curious Case Of Benjamin Button ) لەپێناو پشاندانی قۆناغەکانی تەمەنی (براد پیت) دا.

هەروەها لەفیلمی (Captain America) بەکار هاتوە لەساڵی (2016)دا، لەسەر کەسایەتی ئەکتەر (ڕۆبەرت داونی جونیۆر)، هەروەها لەسەر کەسایەتی (میشێل ڤایڤەر) لەفیلمی (The Ant Man and Wasp) دا.

ترێنت کلاوس ی سەرپەرشتیاری شێوەیەیی لەوێنەکاندا لەگۆڤاری(Hollywood Reporter )دا دەڵێت، "ئەم پێشکەوتنە وادەکات ئەکتەری فیلمەکان پاڕێزگاری لەشێوەیان بکەن لەکاتی نواندندا".

‏Curious Case Of Benjamin Button، کەسایەتی بنجامین، ڕۆڵی سەرەکی براد پیت،  چیرۆکی فیلمەکە باس لەحاڵەتێکی دەگمەن دەکات بنجامین پێوەی دەناڵێنێت، 
بەپیری لەدایک دەبێت و دواتر بەرەو مناڵ بونەوە دەڕوات، لەیەکەم کاتژمێری فیلمەکەدا هیچ ماکیاژ و جوانکاریەک بەکار نەهاتوە لەڕێگەی تەکنەلۆژیای (CGI) توانراوە بەپیری پشان بدرێت.

تیمی دەرهێنانی فیلمەکە ڕوبەڕوی سێ بەربەستی سەخت بونەتەوە:
1. چۆن وابکەن براد پیت گەورە دەرکەێت (پیر) دەرکەوێت.
2. دەرخستنی وردەکاری پیری لەشێوەی جەستە و ڕوخساریدا.
3. چەسپاندنی پیری لەهەڵسوکەوت و کاتەکانی شەو و رۆژ و لەبەردەم هەتاودا، کاتێک ڕادەکات، یان قسە دەکات، یان کاتی گریان.

لەپێناو شێوەی براد پیت دا، تیمەکە هەستاون بەبەکارهێنانی شێوەکانی وێنەکێشی جیهانی (کازوهیرۆ) پسپۆڕی دروستکردنی شێوەی واقیعی، پاشان هەستاون بەپشکنینی ڕوناکی بە وردەکاریەکی زۆرەوە، لەپێناو بەدەستهێنانی سێ تەمەنی جیاوازی بنجامین دا، پاشان زانیاریەکانیان خستوەتەوە سەر نمایشەکانی براد پیت لەفیلمەکەدا.

‏The Irishman، فیلمی پیاو ئێرلەندیەکە، دەرهێنەر (مارتن سکۆرسیزی) لەکۆتایی فیلمەکەدا ناچار بوە کاراکتەری فیلمەکە بگەڕێنێتەوە بۆ تەمەنی گەنجی وەک لەچیرۆکەکەدا هاتوە، ڕوداوەکانی فیلمەکە لەنێوان ساڵەکانی 1949 - 2000 دا ڕویان داوە، لێرەدا ئەکتەرانی فیلمەکە  ڕۆبەرت دینیرۆ و ئالپاچینۆ و جۆو بیسکی) نەتوانراوە لەڕێگەی ماکیاژ و ماسکەوە گەنج بکرێنەوە.

چارەسەری ئەم گرفتە لەدەستی (پابلۆ هیلمان) دا بو، یەکێک لەپسپۆڕانی کاریگەرییە  وێنەییەکان، لەو کاتەدا بەدەرهێنەر سکۆرسیزی دەڵێت، "دەکرێت ئەم گرفتە تێپەڕێنین".

هیلمان/ ماوەی (10) هەفتەی پێویست بو کاربکات لەپێناوئەوەی کاراکتەرەکان گەنج بکاتەوە لەفیلمەکەدا، دواجار (رۆبەرت دینیر ) گەنجبویەوە وەک ئەوەی لەساڵی 1990 دا بژی.

ئەم هەنگاوە گڵۆپی سەوزی هەڵکرد بۆ سکۆرسیزی، چونکە دەرهێنەری فیلمەکە ڕەزامەند نەبو بەماکیاژ و دەستکاری، بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دو ساڵی خایاند تا لەکۆتاییدا توانیان فیلمێک نمایش بکەن زۆر نزیک بێت لەحەقیقەتەوە.


ترسەکان سەبارەت بەتەکنەلۆژیای لابردنی پیری:
ڕاستە ئەم پێشکەوتنە لەبواری سینەما سودی یەکجار گەورەی هەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا گرفت بۆ جیهانی سینەما و ڕۆڵی ئەکتەرەکان و تەمەنی ڕاستیان دروست دەکات، بەتایبەت بۆ خانمان، ئەوکات دەرگا کراوە ئەبێت بۆ خانمە ئەکتەرە گەنجەکان ڕۆڵی گەورە ببینن، پاشان ڕۆڵی بەتەمەنەکان کەم دەکاتەوە، لەلایەکی دیکەشەوە سڕینەوەی شێوەی پیری لەسەر ڕوخساری خانمان دەبێتە گرفتێکی دیکە بۆ ئاییندەی سینەما.

لەگەڵ ئەوەی هەنگاوێکی گەورەیە لەبواری دەهێناندا، بەڵام شێوازی شێوەی ڕوخساری ژمارەیی هەندێک لەهەوادارانی سینەما توڕە دەکات، لەوانە؛ زیادەڕەوی کردن لە درەوشانەوەی چاوەکان، جوڵەی ناسروشتی هەندێک ئەکتەری سینەمایی.