خەندان لایف
بڵاوبونەوەی وێنەی ئەساڵە نەسڕی بە جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ)ـەوە دەنگدانەوەی لێكەوتەوە و ئەساڵەش داوای لێبوردن دەكات بۆ ئەو دەركەوتنەی.
گۆرانیبێژی سوری، ئەساڵە نەسڕی وێنەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، كە لە پشتی كامێرای "سعودی ئایدڵ" دانیشتوە و جگەرەی ئەلیكترۆنی (ڤەیپ) دەكێشێت، ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری لێكەوتەوە و لە تویتەر روبەڕوی رەخنەیەكی زۆر بوەوە و بۆی نوسرابو، "ئەو كەسێكە كە نمونەیە بۆ خەڵك و لاسایی دەكرێتەوە، چون دەتوانێت لە پێش چاوی هەوادارەكانی بەم شێوەیە دەربكەوێت".
گۆرانیبێژی ئیماراتی، ئەحلام شامسی بەرگری لە ئەساڵە كرد بۆ ئەو رەخنانەی روبەڕوی كرایەوە و وتی، "ئەساڵە رێز لە بینەرەكانی دەگرێت، شەرمەزارییە بۆ ئەو كەسانەی وێنەی دەگرن بێ ئەوەی هیچ رێزێك لە تایبەتمەندیی ئەو بگرن".
ئەساڵەش لە وەڵامی ئەو رەخنانە داوای لێبوردنی لەو رەفتارەی كرد و وتی، "نەدەبو لە پێش چاوی خەڵك ئەو كارە بكەم".