جۆرج وسوف بەرهەمێكی نوێ بۆ كوڕەكەی بڵاودەكاتەوە

02:45 - 28/01/2023

1852جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی سوری، جۆرج وسوف سوپاسی هەمو ئەو كەسانە دەكات كە هاوخەمیان بۆ لەدەستدانی كوڕەكەی دەربڕیوە و ئاشكرایكرد بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.

جۆرج وسوف لە رێگەی لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك داوای لێبوردنی كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەمو ئەو كۆنسێرت و ئاهەنگانەی لە مانگی كانونی دوەم و شوبات دانرابون، كە بەهۆی كۆچی دوایی كوڕەكەیەوە نەیتوانی ئەنجامیان بدات.

هەروەها لەبارەی كاری هونەرییەوە ئاشكرایكرد كە بە بەرهەمێكی نوێوە دەگەڕێتەوە، كە بۆ كۆچی دوایی وەدیعی كوڕی وتویەتی و بەمزوانە بڵاویدەكاتەوە.

وەدیع، كوڕەكەی جۆرج وسوف لە 7ی ئەم مانگە بەهۆی خوێنبەربونی ناوەكییەوە لەكاتی نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستدا.

جۆرج وسوف لە ساڵی 1961 لە شاری کافیرونی سوریا لەدایک بوە، لە ساڵی 1976 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی زیاتر لە 30 ئەلبومی گۆرانیە، ھەوادارێکی زۆری ھەیە لەسەرتاسەری جیھان.