خەندان لایف - خۆشناو محمد
لەپاش شەش هەفتە لەنمایشکردنی بەشی دوەمی فیلمی ئاڤەتار، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات،بەم شێوە توانای پلەی لەپلەی شەشەمدا جێگیر ببێت لەلیستی پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژوی سینەما.
بەڵام لەپلەی یەکەمدا دێت لەپاش کۆرۆنا، دو ساڵ جیهان ئیفیلج بو بەهۆی کۆرۆناوە، ئەم فیلمەی جەیمس کامیرۆن لەناو خۆی ئەمریکا (600) ملیۆن داهاتی تێپەڕاند و لەدەرەوەی ئەو وڵاتە و لەجیهاندا توانی (1.4) ملیار دۆلار کۆبکاتەوە، داهاتی گشتی دو ملیار دۆلاری تێپەڕاند،
جەیمس کامیرۆن / دەرهێنەرێکی ملیاری یە:
لەساتەوەختی نمایش کردنی فیلمەکەدا جەیمس کامیرۆن وتی، ئەم فیلمە پێویستی بەدو ملیار دۆلار داهاتە تا بگات بەلوتکەی سەرکەوتن!
لەحەقیقەتدا وتەکەی بو بەڕاست، بەتێپەڕاندنی ژمارەی یەل ملیار، جەیمس کامیرۆن بوە یەکەم دەرهێنەر لەمێژودا بتوانێت سێ جار ئەو بەربەستە ملیاریە تێپەڕێنێت، ئێستا جەیمس کامیرۆن خاوەنی ژمارەی پێوانەیی ملیاردی یە ، لەسێ فیلمدا توانی سەرکەوتو بێت، (Avatar) لەلوتکەدایە ، لەساڵی 2009 دا نمایشکراوە، (Titanic) لەدوای ئەو دێت لەساڵی 1997 دا نمایشکرا، پاشان (Avatar.. The Way of Water) بەشی دوەمی ئاڤەتار دێت،
داهاتی زیاتر بۆ دیزنی:
لەو ساتەوە کۆمپانیای زەبەلاحی (21 سينشري فوكس) دەستیگرتوە بەسەر ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنانی ئاڤەتاردا لەساڵی 2019 بەدواوە دیزنی بوە بەخاوەنی ماف و بڵاوکردنەوەی یاسایی ئاڤەتار، 460 ملیۆن دۆلاری سەرف کردوە، لەپێناو دەرهێنانی ئاڤەتاردا، و برەودان بەبڵاوکردنەوەی دواجار بوە یەکێک لەگرانترین فیلمەکانی مێژو.
زۆر خێرا لەپاش نمایشکردنی سێ بەرامبەری تێچوی فیلمەکە قازانجیان کرد، دیزنی خاوەنی (6) فیلمی بەرهەمهێناوە، وەخاوەنی مافی بڵاوکردنەوەی (8) فیلمە لەو (10) فیلمەی داهاتێکی زۆریان هەبوە.
ئەو فیلمانە کامانەن؟
Avatar
لەکانونی یەکەمی ساڵی2009 دا فیلمی ئاڤەتار نمایشکرا، بەکۆمەڵێک دەنگ و ڕەنگی ناوازە پێشینەی نەبو، کۆمپانیاكە نزیکەی (237) ملیۆن دۆلاری سەرف کرد لەو ساڵەدا، بەڵام دە هێندەی تێچوی فیلمەکە قازانجی کرد، بوە پڕ داهاتترین فیلم لەمێژوی سینەمادا بەڕێژەی (2.9) ملیار لەجیهاندا.
Avengers.. Endgame
دوەم فیلم لەڕوی داهاتەوە، هەروەها پڕ داهاتترین فیلمی دیزنی، لەمانگی نیسان ی 2019 لەسینەماکان نمایشکرا، بەبودجەی (356) ملیۆن دۆلار، داهاتی ئەو فیلمە تا ئەم ساتە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە (2.8) ملیار دۆلار.
Titanic
تا ساڵی 2009 پڕ داهاتترین فیلم بو لەمێژودا، تا ئەو ساتەی جەیمس کامیرۆن فیلمی ئاڤەتاری بەرهەمهێنا، فیلمی تایتانیک بەبودجەی (200) ملیۆن دۆلار بەرهەم هێنرابو، داهاتی ئەو فیلمە لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە (2.1) ملیار دۆلار، بوە سێیەم فیلم لەڕوی داهاتەوە.
Star Wars.. The Force Awakens
بەبودجەی (245) ملیۆن دۆلار ،کۆمپانیای دیزنی نمایشی فیلمی جەنگی ئەستێرەکانی کرد، لەکانونی یەکەمی 2005 دا، توانی (2.7) ملیار داهات کۆبکاتەوە، ئەم فیلمە پلەی چوارەم گرتوە لەمێژوی سینەمادا وەک داهات.
Avengers Infinity War
لەمانگی نیسانی 2018 دا ، دیزنی ئەم فیلمەی نمایشکرد، لەپێناو بەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا بڕی (316) ملیۆن دۆلای تێچو، توانی (2.5) ملیار دۆلار کۆبکاتەوە، توانی پلەی پێنجەم بگرێت لەڕوی داهاتەوە لەمێژوی سینەمادا.
Spider-Man.. No Way Home
چوارەم فیلمی دیزنی لەلیستەکەدا ، بەبودجەی (200) ملیۆن دۆلار، داهاتی ئەم فیلمە گەیشتە (1.92) ملیار دۆلار، لەهۆڵەکانی نمایش لەجیهاندا لەساڵی 2021 دا.
Jurassic World
تەنها فیلمی کۆمپانیای (Universal Pictures) لەلیستی (10) باشترین فیلمدا وەک زۆرترین داهات، ئەم فیلمە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی 2015 نمایشکرا، داهاتی ئەم فیلمە گەیشتووەتە (1.67) ملیار دۆلار، لەکاتێکدا تێچوی ئەم فیلمە تەنها (150) ملیۆن دۆلار بوە، دە هێندەی ئەو پارەیە داهاتی هەبوە.
Lion King
گرەوەکەی دیزنی بۆ زیندو کردنەوەی چیرۆکە کۆنەکانی سەرکەوتو بو، لەپاش نمایشکردنی بەشی نوێی (Lion King) لەساڵی 2019 دا، توانی (1.66) ملیار دۆلار داهات کۆبکاتەوە، لەکاتێکدا تێچوی ئەم فیلمە تەنها (260) ملیۆن دۆلار بو، بەمشێوەیە بوە پێنجەم فیلمی دیزنی لەڕوی داهاتەوە لەمێژودا.
The Avengers
لەسەرەتای فراوان بونی ستۆدیکانی مارڤل ، دیزنی فیلمی (The Avengers) نمایشکرد لەسینەماکانی جیهاندا، لەمانگی نیسانی 2012 دا، بەبودجەی (220) ملیۆن دۆلار، ئەم فیلمە توانی داهاتێکی زۆر کۆبکاتەوە بەڕێژەی (1.52) ملیار دۆلار.