خەندان لایف - خۆشناو محمد
وردەکاری ڕوداوە ناخۆش و سەختەکانمان بیر ناچێتەوە، زۆر بەئاسانی دێنەوە یادمان کاتێک شتێکمان بینی پەیوەندی هەبو بە یادەوەریە تاڵەکانمانەوە، خێرا هەست و تاڵی ئەو ساتانە دێنەوە لامان، لەکاتێکدا هەوڵێکی زۆر دەدەین لەخەیاڵمان و لەمێشکمان بیان سڕینەوە، لەبەرامبەردا پاشماوەی یادەوەریەکانی دیکە بەئاسانی لەناو دەچن، ڕوداوی ئاسایی و شتانێکی خۆش بەسەرماندا تێپەڕیون پێویستە زۆر بیربکەینەوە تا بیرمان بکەوێتەوە، زۆر جار ساتە خۆشەکانی ژیانمان پێمان خۆشە لەیادماندا بمێننەوە.
کاتێک تێبینی ئەمەت کرد لەخۆتدا ترسی ئەوەت نەبێت، وانەزانیت تۆ ئاشقی ئازاریت، گەڕانەوەی بیرەوەریە ناخۆشەکان بەپێی توێژینەوەکان و پسپۆڕانی دەرونی بەم شێوەیەیە.
چالاکی دەماغ:
(Current Biology) بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کۆمەڵێک لێکۆڵەری زانکۆی (رۆر)ی ئەڵمانی لەگۆڤارێکی زانستیدا بڵاوکراوەتەوە، 64 بەشداربو بەشداریان کردوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرێک کراون بەدو بەشەوە؛ لەگەڵ نیوەیان ئاسایی چاوپێکەوتن کراوە ئەوانی دیکە بەشێوەیەکی ئاڵۆز و جددی، لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا کۆمەڵێک شت بەکارهێنراوە وەک قەترەی پژمە و دەرزی و چای.
لەڕۆژی دوەم، بەشدار بوەکان خرانە ژێر تاقیکردنەوەی بیرەوەریەکان، دەرکەوت ئەو کەسانەی لەچاوپێکەوتنەکەدا بەجددی و بەئاڵۆزی دیدارەکانیان بەڕێکردوە وردەکاری زیاتریان بیر ماوەتەوە وەک لەوانی دیکە.
پسپۆڕ لەچارەسەری دڵەڕاوکێ، شۆک، یادەوەریە تاڵەکان، جۆنی سوێت دەڵێت، "لەساتەوەختی ڕوداوە ناخۆشەکاندا دەماخی مرۆڤ باشتر کاردەکات و هەمو وردەکاریەکان تۆمار دەکات".
گەڕانەوەی یادەوەریەکان پەیوەستە بە (Amygdala) دەماخ، هەروەها (Hippocampus) لەوزە ، ئەم دو بەشە هەڵسوکەوت دەکەن بەیادەوەریەکانەوە و ڕێکیان دەخەنەوە.
لەگەڵ زیاد بونی ژیری و هەست کردنمان بەژیان زیاتر یادەوەریەکان تۆمار دەبن.
غەریزەی مانەوە:
لەپەنای ئەم لێکۆڵینەوەدا (لۆرا کاستن)ی مامۆستای زانستی دەرونی لەزانکۆی ستانفۆرد لەڕۆژنامەی (The Washington Post) دا رایگەیاند، "ئێمەی مرۆڤ خەیاڵمان زیاتر بۆ یادەوەریە تاڵەکان دەڕوات، هەمو ئەمانە ڕیشەیەکی قوڵی هەیە لەپێناو مانەوەی مرۆڤ لەژیان، گرنگە سەرنجی شێر بدەین هێرش نەکاتە سەرمان وەک لەوەی سەرنجی گوڵێک بدەین لەولاتر ڕواوە".
هەستی زیاتر:
یەکێکی دیکە لەخوێندنەوەکان پەیوەستە بە وەڵامدانەوەی مێشکمان لەساتەوەختی ڕوداوە سەخت و ناخۆشەکاندا، لەو ساتانەدا هۆڕمۆناتی جیاواز دەڕژێتە ناو لەشی مرۆڤ لەدەرئەنجامی هەڵوێستی قورسدا، لەوانە، (ئەدرینالین) یارمەتیدەرە بۆ زیاتر وشیار بونمان، زیاتر هەست کردنمان، ئەمە وادەکات یادەوریەکان زیاتر بەچەسپاوی لەمێشمان بمێننەوە، وە قورس بێت لەبیریان بکەین بەئاسانی.
بیرکردنەوەی قوڵ:
کلیفۆردناس، مامۆستای پەیوەندی لەزانکۆی ستانفۆرد لەڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا وتی، هەستە ناخۆشەکان پانتاییەکی فراوانتری لەمێشکماندا داگیر کردوە، ئەو زانیاریانەی پەیوەستن بەڕوداوە ناخۆش و تاڵەکانەوە باشتر خەزن دەبن، لەو ساتانەدا بیرمان دەکەونەوە وشەی قورس و ڕەقتر بەکار دەهێنین"
کاریگەری گەورە:
ڕۆی بۆمیستەر مامۆستای دەرون ناسی لەزانکۆی فلۆریدا لە مەقالەیەکدا لەڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتویەتی، ـلەپەنای یادەوەیە تاڵەکاندا کاتێک بەباشی لەمێشکدا دەمێننەوە کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر یادەوەریە خۆشەکان، ئاماژەیەکی سادە لەکاتی بەدەستهێنانی پارەوزیان کردندا، ئەوانەی پارەیان بەدەستهێناوە دڵخۆشیەکەیان هەرگیز ناگات بەدڵتەنگی ئەوانەی زیانیان بەرکەوتوە، تێبنیکراوە بەدەستهێنانی پارە دڵخۆشیەکی زۆری نەهێناوە بۆ خاوەنەکەی وەک لەو کەسەی پارەیەکی لەدەست چوە و زۆر خەمبار بوە بەو حاڵەتە.
لێرەدا بیر بکەرەوە جارێک سەد دۆلارت بردۆتەوە دواتر سەد دۆلارت لەدەست چوە، حاڵەتی وەڵامدانەی تۆ چۆن بوە لەو دو ساتەدا.
هەستی خەزنکراو:
کاتێک کۆمەڵێک یادەوەری تاڵت هەیە، بەئاسانی دێنەوە یادت، چونکە لەکاتی خۆیدا بەبێ چارەسەر بەجێتهێشتون.
ئەزمونی فێرکاری:
یادەورەیە تاڵەکان ئەو ساتانە دێنەوە یادمان ڕو بەڕوی هەمان شت و هەڵوێست دەبینەوە بەخێرایی خۆمان بەدور دەگرین لێیان، بۆ ئەوەی نەکەوینە ژێر کاریگەری ئەو هەستە تاڵە جارێکی دیکە.
لەم ساتانەدا پێویستە وشیاری بین و ئەم زانیاریانە بزانین بۆ ئەو حاڵەتانەی بەسەرمان دێت، لەپێناو ئەوەی بزانین بەچ شێوەیەک ڕوبەڕوی ئەو هەستە نەبینەوە لەئەنجامی ئەو یادەوەریە بۆمان دروست دەبێت.
قۆناغەکانی تەمەن:
هەروەها هۆکاری تەمەن ڕۆڵی هەیە، سەخت ترین ساتەکانی ژیانی مرۆڤ لەقۆناغەکانی بیستەکان و سیەکاندایە لەڕوی سۆزداریەوە، لەنێوان گەنجەکاندا زیاتر لەهەڵوێست و حاڵەتە نەرێنیەکان دەترسن.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی گەنجان داهاتویەکی درێژ و نادیاریان هەیە، پێویستیان بەوەیە زۆرترین زانیاری و پاشخانی فیکری بۆ ئەو ڕێگایە دەستەبەر بکەن، تا هاوکاریان بێت لەداهاتودا، مرۆڤ تا دەچێت بەساڵدا زیاتر حەز بەژیان دەکات لەکاتی ئێستایدا و سەرنج دەخاتە سەر لایەنە ئەرێنیەکان.
ئەگەر تۆ تەمەنت 20 یان 30 ساڵە پێویست ناکات بترسیت، یادەوەریەکانمان بەردەوام لەگەشەدایە، لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنمان زیاتر سەرنج دەخەینە سەر لایەنە ئەرێنیەکان
هەستە تاڵ و شاراوەکانت فڕێبدە:
پسپۆڕان پێیانوایە داواکردنی یارمەتی چارەسەری دەرونی بۆ دەرکردنی یادەوەریە تاڵەکان و بیرەوەریە ناخۆشەکان کارێکی پێویستە، لەپێناو ئاسودەیی دەرونی، تەنانەت خۆت دەتوانیت لەگەڵ خۆت ئەم کارە بکەیت، لەڕێگەی نوسینی هەستە نەرێنیەکانتەوە لەسەر دەفتەرێکی تایبەت بەخۆت، دواتر چاوخشاندنەوە بەتێبینەکانتدا و هەست کردن بەبەرپرسیاری بەرامبەر بەدەرونت، سەر لەنوێ دروست کردنەوەی هەستی ئەرێنی و سڕینەوەی هەستە نەرێنی و یادەورەیە تاڵەکان.