خەندان لایف- خۆشناو محەمەد
لەگەڵ ئەوەی فیلمی ئاڤەتار سەرکەوتو بو لەڕوی شی دوری و وێنەی جوڵاوەوە، ئیلهام بەخش بو هاوکات لەسەرەتای سەدەی بیست و یەکەم جیهانی سینەما کرایەوە بەروی فیلمی سێ ڕەهەندی یان سێ دوری.
کەمن ئەو دەرهێنەرانەی بینینیان وەک جەیمس کامیرۆن قوڵ و وردە، سەرەتای 2023 بەچەند فیلمێکی سەرنجڕاکێش جیهانی سینەما دەستی پێکرد، دەکرێت چەندین پرسیار لای بینەرانی سینەما دروست بکات، ئایا جیهان دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی سێ دوری، تەنانەت لەسەر ئاستی عەرەبی و بەتایبەت میسری.
لەگەڵ دابەزینی هەواداری فیلمی سێ دوری بەڵام جەیمس کامیرۆن زیاتر لەنیو ملیار دۆلای سەرف کرد لەبەرهەم هێنانی بەشی دوەمدا، تەکنەلۆژیای سێ دوری لەبەشی دوەمی فیلمی ئاڤەتاردا کەناونرا (Avatar: The Way of Water).
فیلمەکە لەبەشی یەکەمیدا گەیشتە لوتکەی داهات لەمێژوی سینەمادا، بەجۆرێک داهاتی گەیشتە (2.85) ملیار دۆلار، لەسەر هەمان نەهج و هەمان شێواز لەسەرەتای ئەمساڵدا فیلمێکی میسری سێ دوری بەناوی (ڕۆژی 13) لەنوسین و دەرهێنانی (وائیل عةبدوڵا)،
پاڵەوانێتی (ئەحمەد داود، دینا شربینی، شەریف مونیر).
ئەم فیلمە پێش دوساڵ کارەکانی تەواو بو بەڵام بەهۆی کاتێکی زۆر سەرقاڵ بونیان بەکاریگەریە وێنەییەکانەوە فیلمەکە دواکەوت.
سەرەتا:
چیرۆکی سێ دوری پێش یەک سەدە دەستی پێکرد لەمانگی ئەیلول ی 1922 دا، کاتێک جەماوەر یەکەم فیلمی سێ دوریان بینی بەناوی (The Power of Love) هێزی خۆشەویستی، دەرهێنەرەکان ڕێگای نەقش-یان بەکارهێنا لەپێناو وێنەیەکی خەیاڵی سێ دوریدا.
فیلمە بەدو ڕەنگی قوڵ پەخش کرا، سور و سەوز، بۆ بینینی چاویلکەی هەمان ئەو دو ڕەنگە بەکار هاتوە، دواتر زۆر هەوڵدرا بەڵام سەرکەوتو نەبون، چونکە تێچوی زۆر بوە.
فیلمی سێ دوری لەپەنجاکانی سەدەی بیستەمدا زۆر بەکەمی درەوشاوەتەوە، لەپاش دروستبونی تەلەفزیۆن، پاشتر لەهەشتاکاندا بەرهەم هێنەرەکان هەوڵیاندا لەڕێگەی (IMAX 3D)، کۆمەڵێک کار ئەنجامدرا لەوانە فیلمی (Honey I shrunk the audience ) 1994 وە (T2 23d Battle Across time).
پێش ئاڤەتار و پاش ئاڤەتار:
بەشی یەکەمی ئاڤەتار هۆکاری سەرەکی بو بۆ دوبارە زیندوکردنەوەی فیلمی سێ دوری، لەساڵی 2009 دا، جەیمس کامیرۆن لەپشت شۆڕشی فیلمەکانی سێ دوریەوەیە، فیلمەکانی، Titanic و The Terminator، چوار ساڵ لەگەڵ پسپۆڕانی تەکنیکی سێ دوری و تەکنەلۆژیا هۆکاری شۆڕشێکی گەورەی ئەو بوارەبو.
ساز کردنی بیئەیەکی گونجاو بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی ئاڤەتار بەبودجەی (280 - 310) ملیۆن دۆلار، ئەو فیلمە ناوازەی خەیاڵی زانستی لەسەر شاشەی سینەماکان بۆ ماوەی 234 ڕۆژ نمایش کرا.
جەماوەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەوری سینەماکان بون بۆ چونە ژورەوە بۆ جیهانی پاندۆرا، لەگەڵ ئەوەی فیلمی ئاڤەتار درەوشانەوەیەکی گەورە بو بۆ فیلمی سێ دوری، لەسەدەی بیست و یەکەکەمدا ئیلهام بەخش و ڕێنوێنی بو بۆ بەرهەم هێنەرانی سینەما.
بەڵام زۆر کەمن ئەوانەی وەک جەیمس کامیرۆن بەقوڵی دەبینن، دونیابینی ئەم دەرهێنەرە دور مەودا و فراوانە، دەرگای بەڕوی فیلمدا کردەوە ، ئیدی فیلمەکانی وەک؛ Hugo مارتن مارتن سکۆرسیزی، وە Gravity ئەلفۆنسۆ گۆران، Life of Pi ی لانگ لی، توانیان ئەم تەکنەلۆژیا بەلێهاتویی بەکار بهێنن.
وابڕیار بو بەشی دوەم لە ساڵی 2014 دا بەرهەمبێت بەڵام هەشت ساڵ زیاتری پێوویست بو، بەهۆی سەرقاڵی کامیرۆنەوە بەچوار بەشی نوێی فیلمەکەوە، توانی دەستکەوتی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت، جارێکی دیکە ڕۆحی کردەوە بەبەر سینەمای سێ دوریدا.
زۆرێک لەفیلمەکانی سێ دوری باکگراوندێکی تەماوی هەبو بەڵام کامیرۆن ئەم هەڵەی چارەسەر کرد بەجۆرێک کاتێک لەسینەما سەیری ئاڤەتار دەکەیت وەک ئەوەیە گەشت بکەیت بەناو هەسارەی باندۆرا دا.
باجێکی گران:
بینەران لەساڵی 2010 بەدواوە پاشەکشەیان کرد بەهۆکاری تێچوی زیاتر و گرانی چاویلکە و چەند هۆکارێکی زیادەڕوی و کوالیتی نزمی فیلمەکانی سێ دوریەوە، بەشی دوی ئاڤەتار جارێکی دیکە جیهانی سێ دوری زیندو کردەوە.
عەرەب لەسەر ڕێگان:
هەنگاوەکانی عەرەب زۆر دواکەوت، بەهۆکاری ئەو کاریگەریە زۆرەی جیهانی سینەمای سێ دوری لەسەر جیهان داینابو، ئایا دەرهێنەرانی عەرەبی دەتوانن لەئاست تینوێتی جەماوەر و جیهانی سینەمادا ئەم کارە ئەنجام بدەن.
بەدڵنیایی ئەستەمە چونکە تێچوی ئەم جۆرە فیلمانە سەرکێشی و پارەیەکی زۆر و کەرەستەی خاوی سینەمای دەوێت، تەکنیک و تەکنەلۆژیا و نواندنی کارامەی پێویستە، بەڵام لەسەر ڕیگای سینەمای سێ دورین، لەساڵانی ئاییندە توانای بەرهەمهێنان و سینەمایی وڵاتانی عەرەبی ئاشکرا دەبێت.