خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میران عەلی بەشی دوەمی كلیپی "خۆشمدەوێی" بڵاوكردەوە.
میران عەلی لە پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند، " لەدوای زیاتر لە 5 ساڵ تێپەربون بەسەر گۆرانی خۆشمدەوێی، لەگەڵ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی کە هەیبو، بڕیارماندا لەدوای ئەو هەمو ماوەیە، بەشی دوی ئەوگۆرانیە دروست بکەین".
وتیشی، " یەکەم بەرهەمی ساڵی 2023 لە 23ی ئەم مانگە بڵاودەبێتەوە، یادگاری جوانی لەگەڵ تۆمار بکەن".
ئەم بەرهەمە نوێیەی میران عەلی لە تێكست و ئاوازی نامۆیە، ئارمین حەبیبی كاری ئەرێنج و میوزیكی بۆ كردوە، محەمەد باز كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
هەمان ئەو ئەكتەرانەی لە كلیپی خۆشمدەوێی 2017 بەشداربون، پاش پێنج ساڵ بەشداربونهوه لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپە نوێیە.