ئەتەكیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی نابینا

02:17 - 21/01/2023

2469جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو كەسانەی نابینان، زۆر مەبەستیانە كە بە هەمانشێوەی كەسانی ئاسایی بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و توشی دۆخی شەرمەزاركەر نەبن، هەربۆیە گرنگە بزانیت چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەكەیت.

1. ئەگەر زانیت كەسێكی نابینا پێویستی بە یارمەتییە، راستەوخۆ یارمەتی مەدە، بەڵكو سەرەتا پرسی پێبكە، بەم شێوەیە دەزانیت یارمەتییەكەتی دەوێت یان رەتی دەكاتەوە.

2. ئەگەر بینیت كەسێكی نابینا لە مەترسیدایە یان شتێك لە پێشیەتی یان دەیەوێت بە شتێك بگات، بە وریایی وشەكانت بەكاربهێنە كە ئاگاداری دەكەیتەوە، بۆ نمونە لەبری ئەوەی بڵێیت، "پەرداخەكە لەوێیە"، بڵێ، "لای راست، یان چەپ، یان رێك لەبەردەمت".

3. كاتێك قسە لەگەڵ كەسێكی نابینا دەكەیت بۆ كارێك، خۆتی پێبناسێنە، تەنانەت ئەگەر پێشتریش بینیبێتت هەر خۆت بناسێنە، چونكە رەنگە دەنگت نەناسێتەوە.

4. بۆ ئەو خێزانانەی كەسێكی نابینایان هەیە پێویستە لە كاتی گۆڕینی شوێنی كەلوپەلێك لە ماڵەكە ئاگاداری بكەنەوە، چونكە ئەو بەو وێنایانەی مێشكی خۆی شتەكان دەدۆزێتەوە و پێویستی بەوەیە وێنای بكات لە كوێن.

5.  بە هیچ شێوەیە دەستیان لێمەدە لە كاتی قسەكردن یان كاتێك یارمەتییان دەدەیت، تەنها ئەو كاتە نەبێت كە پێشتر روخسەت بخوازیت.