خەندان لایف
ئەكتەری ناسراوی تورك، ئاسڵی ئەنڤەر لەگەڵ هاوسەرەكەی بۆ یەكەمینجار دەبن بە دایك و باوك و چاوەڕێی هاتنە دنیای منداڵەكەیان دەكەن.
ئاسڵی ئەنڤەر كە بە "بوكی ئیستانبوڵ" ناسراوە، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد كە بۆ یەكەمینجار دوگیانە و لەبارەی هەستی دایكایەتییەوە رایگەیاند، "ئەم ماوەیە نوێیە بۆ من، نامەوێت زۆری لەسەر بڵێم، چونكە زۆر زوە بۆ ئەوە، ئەگەر كەمێك كاتم پێبدەن دواتر دەتوانم بە ئاسودەیی لەسەری بدوێم".
هەروەها داوای لێبوردنی لەو كەسانە كرد كە پێشنیازی كاری نوێی هونەریان بۆ كردوە و وتی كە دەیەوێت لەئێستادا خۆی بۆ كۆرپەكەی تەرخان بكات.
ئاسلی لە نۆڤەمبەری ساڵی رابردو ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ بیركین بوداك پێكهێنا، كە تەنها چوار مانگ بو یەكتریان ناسیبو.
ئەمە لە كاتێكدایە ئاسلی لە ساڵی 2012 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا بەڵام پاش سێ ساڵ جیابونەوە، دواتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بوراد بۆز دروستكرد، لە ساڵی 2020 كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان هات.
ئاسڵ لەدایکبوی ساڵی 1984 ناوی تەواوی "ئایتان ئاسڵ ئەنور"ـە، دەرچوی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، بەشداری لە چەندین فیلم و درامای بەناوبانگی تورکیادا کردوە.