ئەو كارانەی تەنها كەسانی پێگەیشتو دەیكەن

03:16 - 17/01/2023

3151جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كاتێك دەبیت بە كەسێكی پێگەشتو واتای ئەوەیە كە هێزی تێگەیشتنت زیاتر دەبێت، باشتر دەتوانیت مامەڵە بكەیت و خۆت لەگەڵ دۆخە جیاوازەكان بگونجێنیت، كاردانەوەت بۆ بابەت و روداوەكان بە شێوەیەكی ژیرانەترە، ئەمەش پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە و ئەزمونی ژیان و بەردەوام هەوڵدان بۆ زانینی زیاتر دەتگەیەنێت بەم قۆناغە.

ئەگەر تۆ رۆژانە بەم كارانە ئەنجامدەدەیت واتای ئەوەیە كەسێكی پێگەیشتویت.

1. هەوڵنادەیت چیتر لۆمەی بەرامبەرەكەت بكەیت بۆ ئەو دۆخانەی نائاسودەت دەكەن.

2. تێدەگەیت لەوەی هەمو كەسێك كەموكورتی هەیە، تەنها كەموكورتی بەرامبەرەكەت نابینیت، بەڵكو كەموكورتییەكانی خۆشت دەبینیت، هەوڵنادەیت لە خاڵی لاوازیان بدەیت.

3. چیتر گرنگی بەوە نادەیت كەسانی دیكە چۆن بیر لە تۆ دەكەنەوە، ژیانی خۆت دەژیت.

4. رەخنە قبوڵ دەكەیت و ئەو رەخنانە توڕەت ناكەن، بەڵكو گەورەت دەكەن و بەهێزترت دەكەن.

5. لە دۆخی كەسانی دیكە تێدەگەیت، بە واتایەكی دیكە خۆت دەخەیتە شوێنی ئەوان و لە دورەوە بڕیاریان لەسەر نادەیت.

6. لە گفتوگۆكردندا كەسێكی لێهاتویت، لە بابەتەكان راناكەیت و بە زویی كۆتایی پێناهێنیت.

7. وتنی وشەی "داوای لێبوردن دەكەم" وشەیەكی قورس نییە بۆت، تەنانەت كە بەكاریدەهێنیت هەست بە ئاسودەیی دەكەیت.

8. گرفتت نییە لەگەڵ تەنهایی و دڵخۆشیت بەوەی كە خۆشییەكانت بە خۆتەوە بەندن و خۆت هۆكاری ئەوەی هەستی ئارامی بە خۆت ببەخشیت.

9. كاتێك كەسێك دەبینیت یەكسەر ناگەڕێیت بەدوای ئەوەی كەموكورتییەكی بدۆزیتەوە و لە دژی بەكاریبهێنیت.

10. كاتێك كەسێك رەتیت دەكاتەوە قبوڵی دەكەیت و بە شكستی دانانێیت.