میران عەلی بەشی دوەمی كلیپی "خۆشمدەوێی" بڵاودەكاتەوە

11:51 - 17/01/2023

13958جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، میران عەلی بەشی دوەمی كلیپی "خۆشمدەوێی" بەم زوانە بڵاودەكاتەوە.

میران عەلی لە پێگە فەرمییەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاند، " لەدوای زیاتر لە 5 ساڵ تێپەربون بەسەر گۆرانی خۆشمدەوێی، لەگەڵ ئەو دەنگدانەوە گەورەیەی کە هەیبو، بڕیارماندا لەدوای ئەو هەمو ماوەیە، بەشی دوی ئەوگۆرانیە دروست بکەین".

وتیشی، " یەکەم بەرهەمی ساڵی 2023 لە 23ی ئەم مانگە بڵاودەبێتەوە، یادگاری جوانی لەگەڵ تۆمار بکەن، چاوەڕێبن".

هەمان ئەو ئەكتەرانەی لە كلیپی خۆشدەوێیتی 2017 بەشداربون، پاش پێنج ساڵ بەشداردەبنەوە لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپە نوێیە.