دیلانار پاش باڵاپۆشبونی كلیپێك بی سەرپۆش بڵاودەكاتەوە

11:10 - 16/01/2023

19173جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژی كورد، دیلانار یەڵدز نوێترین كلیپی بێ سەرپۆش پێشكەشكرد و لەوبارەیەوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دیلانار یەڵدز لە كەناڵی یوتیوبی خۆی نوێترین كلیپی بڵاوكردەوە بێ سەرپۆش، لە كاتێكدا باڵاپۆشە و وازی لەكاری هونەری هێناوە و لەوبارەیەوە وتی، "بەڵێ من دەست لە هونەر بەردەدەم، بەڵام ئەم بەرهەمەم بە سپۆنسەر دروستكراوە و مافی بڵاوكردنەوەی لای من نییە و لای ئەوانە، من دوبارە دەستم بە گۆرانی وتن نەكردوەتەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە لە ناوەڕاستی ساڵی رابردو دیلانار یەڵدز، كە ماوەی چەند ساڵێكە وەكو هونەرمەند دەركەوتوە، لە رێگەی لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی بە سەرپۆشەوە بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە بە تەواوی دەستی لە كاری هونەری هەڵگرتوە و بوە بە باڵاپۆش.

هاوكات ئەوەشی خستەڕو، ئەم كارەی بە مەبەستی پەیداكردنی ناوبانگ نییە، بەڵكو ئەوە شتێكە كە لە نێوان خۆی و خودایە، لە ئەمڕۆوە بڕیار دەدات تەنها بۆ خودا بژی و چیتر هونەرمەند نییە.

دیلانار یەلدز، لەدایکبوی باکوری کوردستانە، لە شاری ئیستانبوڵ گەورە بوە و خوێندنی تەواوکردوە، ساڵانێکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە خاوەنی چەند بەرهەمێکە.