خەندان لایف
شاجوانی ئەمریكا لەناو 84 بەربژێردا بە شاجوانی گەردونی ساڵی 2022 هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ، یەكشەممە لە مەراسیمێكدا بۆ هەڵبژاردنی 71ـەمین شاجوانی گەردون، ئاربۆنی گەیبریڵ، شاجوانی ئەمریكا لەناو شاجوانی 84 وڵاتدا توانی نازناوەكە بەدەستبهێنێت و ببێت بە براوەی تاجی شاجوانی گەردون.
لەگەڵ گەیبریڵ دو هاوەڵی دیكەی شاجوان هەڵبژێردران، كە یەكەمیان شاجوانی فێنزوێلا بو بەناوی ئاماندا دودامێڵ، هاوەڵی دوەمیش شاجوانی دۆمێنیكا بو بەناوی ئەندرینا مارتینێز.

ئاربۆنی گەیبریڵ فاشن دیزاینەر و مۆدێلە، بە رەچەڵەك فلیپینییە، لە باكوری تێكساس گەورەبوە و خوێندویەتی، ساڵی رابردو بە شاجوانی ئەمریكا هەڵبژێردرا و یەكەمین فلیپینییە كە ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت.
