ئەو ژنەی هاوسەرگیری لەگەڵ بەتانی كردبو، چیرۆكی ژیانی دەگێڕێتەوە

03:23 - 14/01/2023

3518جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ژنێكی بریتانی هاوسەرگیری لەگەڵ بەتانییەكەی كردوە و دەڵێت، بەهێزترین پەیوەندیم لەگەڵ بەتانییەكەم بوە بە درێژایی ژیانم.

پاسكاڵ سێلیك-ی تەمەن 49 ساڵ، لە شاری ئێگزتەر لە بریتانی دەژی، لە ساڵی 2019 هاوسەرگیری لەگەڵ بەتانییەكەی كرد، دوێنێ لەپاش سێ ساڵ ژیانی هاوسەرگیرییەكەی لەگەڵ بەتانییەكەی بەشداری پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنی كرد و لەبارەی پەیوەندییەكەیەوە وتی، "من سەرەڕای ئەوەی هاوسەرگیریم لەگەڵ بەتانییەكەم كردوە، پەیوەندی خۆشەویستیم لەگەڵ هاوڕێ كوڕەكەم هەیە كە ناوی جۆنییە، كە بەڕاستی تێگەیشتوە و لە هاوسەرگیرییەكەی من تێدەگات".

وتیشی، "جۆنی هیچ ئیرەیی و غیرە لە پەیوەندی من و بەتانییەكەم ناكات، بەڵكو شانازیم پێوە دەكات و بەباشی لێم تێدەگات".

پاسكال جەختی لەوەشكردەوە، كە هیچ پەیوەندییەكی سێكسی لەگەڵ بەتانییەكەی نییە، بەڵكو خۆشیدەوێت چونكە گەرمی دەكاتەوە، لە كاتی خۆشی و ناخۆشی لەگەڵیدایە و لەباوەشی دەگرێت.

هەروەها باسیلەوەشكرد، لە تەواوی ئەو پەیوەندیانەی بە درێژایی ژیانی هەیبوە، باشترین پەیوەندیی لەگەڵ بەتانییەكەی بوە و لە یەكەم بینینییەوە كەوتوەتە داوی خۆشەویستییەوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین بەتانی هەبوە، بەڵكو لە هەمویان زیاتر بۆ ئەمەیان بەوەفا بوە.

ئەو خانمە لە ساڵی 2019 لە رۆژی ڤالانتاین لە ئاهەنگێكدا بە ئامادەبونی 120 كەس هاوسەرگیری لەگەڵ بەتانییەكەی كرد، بە قاتی ماڵ و نەعلەوە بەشداری ئاهەنگەكەی كرد.