خەندان لایف
رەنگە زۆرینەمان بڕوامان وابێت كە هاواركردن سودی نییە و چارەسەر نییە بۆ هیچ شتێك، بەڵام بە پێچەوانەوە، هاواركردن دەكرێت بۆ چەندین گرفت سودی هەبێت.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی humnutrition، هاواركردن دەكرێت وەكو چارەسەری دەرونی بەكاربهێندرێت، چونكە رۆڵی كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی فشاری دەرونی و دڵەڕاوكێ، خێراترین رێگەیە بۆئەوەی سترێست كەمبێتەوە.
هەروەها ئەوەش هاتوە، كاتێك كەسێك بە روداوێكی ناخۆشدا تێپەڕدەبێت، دەكرێت هاواركردن یارمەتیبدات كە زوتر بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بێت و تێیپەڕێنێت.
هاواركردن بە چ رێگەیەك یارمەتیدەرە؟
لەگەڵ ئەوەی هاواركردن خودی بابەتەكەت بۆ چارەسەر ناكات، بەڵام لەروی دەرونییەوە یارمەتی ئارامبونەوەت دەدات، بەمەش دەتوانیت خۆت چارەسەری بكەیت، یان هاوشێوەی پێشو بە برین لەسەر دڵت نەمێنێت.
كاتێك هاوار دەكەیت، تەواوی جەستەت خۆی ئامادە دەكات كە ئەو هەستە نەرێنیانەی هەتە، لە رێگەی هاوارەكەتەوە بێتە دەرەوە.
چۆن ئەمە ئەنجامبدەیت؟
باشترە شوێنێكی چۆڵ هەڵبژێریت، شوێنی گونجاوتریش ناو سروشتە، هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بە هەمو توانات دەتوانیت هاوار بكەیت، یانیش دەتوانیت لەناو ئۆتۆمبێل، یان بۆ ناو سەرینەكەت هاوار بكەیت، ئەمەش رێگەیەكی دروستە بۆ ئارامبونەوە.