كاتەكانی ژیانت بەم شتانە بەفیرۆمەدە

02:59 - 11/01/2023

3156جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لە كۆنەوە دەوترێت "كات زێڕە و نابێت بەفیڕۆی بدەیت"، گرنگە بزانیت چۆن و لەچیدا سەرفی دەكەیت و بە كێی دەبەخشیت، هەندێك چالاكی رۆژانە هەیە كە كاتێكی زۆرت بەفیڕۆ دەدەن و گرنگ نین، باشترە كاتەكانتی پێوە بەسەر نەبەیت.

1. تەماشای كردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە بەردەوامی، بێ ئەوەی كارێكی گرنگت هەبێت.

2. نەبونی پلان بۆ رۆژەكەت و بەسەربردنی كاتەكانت بە كۆمەڵێك شت كە گرنگ نین.

3. نوستن بە درێژایی رۆژ، كە وادەكات بەرهەمت نەبێت و تەمەڵ بیت.

4. زۆر بیركردنەوە لە شتی ناپێویست، جگە لەوەی كاتەكانت بەفیڕۆ دەدات، توانای داهێنانت دەكوژێت.

5. تەماشاكردنی تەلەفزیۆن و پرۆگرامی بێ ناوەڕۆك و زانیاری.

6. بازاڕكردن لە كاتێكدا پێویستیت نەبێت، كاتەكانت دەكوژێت و پارەیەكی زۆریش بەهەدەر دەدەیت.

7. باسكردن كەسانی دیكە و بیركردنەوە لەو دەستكەوتانەی بەدەستیان هێناوە.