خەندان لایف
هەموان لە ژیاندا دەكەوینە بەردەمی ئەو حاڵەتەی كە دەبێت بڕیار لەسەر بابەتێك بدەین كە گرنگ بێت و پەیوەندی بە چارەنوسمانەوە هەبێت یان كاریگەری لەسەر ئێستا و داهاتو دروستبكات، رەنگە ئەمەش توشی فشارێكی زۆری دەرونیمان بكات و نەتوانین بڕیاری دروست و یەكلاكەرەوە بدەین.
چەند رێگەیەك یارمەتیت دەدات لەو كاتانەدا بڕیاری دروستبدەیت.
1. سترێس و دڵەڕاوكێ بەلاوە بنێ، چونكە ناهێڵێت بەباشی بیر لە بڕیارەكە بكەیتەوە، مێشكت ئارام بكەرەوە و مەترسە لە بڕیاردان.
2. كات بە خۆت بدە، پێویست ناكات پەلە بكەیت، هەوڵبدە سود لەو كاتانە ببینیت كە لە بەردەمتدا هەیە، بە مێشكێكی ئارامەوە بیر لەو رێگەیە بكەرەوە كە دەبێت هەڵیبژێریت.
3. تەواوی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەكان بهێنەرە بەرچاوی خۆت یان بیاننوسە، پاشان بەراوردیان بكە، ئەمەش بڕیاردانت بۆ ئاسان دەكات، تەواوی ئەگەرەكان لێكبدەرەوە.
4. بریار لە ئامانجەكانت بكەرەوە بە ڕونی، بزانە ئەو بڕیارەی كە دەیدەیت چ كاریگەرییەك لەسەر ئامانجەكانی ژیانت دروستدەكات.
5. رای كەسانی دیكە وەربگرە، بەتایبەتیش ئەگەر كەسێك هەمان ئەزمونی تۆی كردبێت، چونكە زۆركات كەسانی دیكە دەتوانن باشتر دۆخەكە ببینن.