خەندان لایف
ژیانی هاوسەرگیری ئەوكاتە سەركەوتوە كە هەردولا بتوانن لەیەكتری تێبگەن و خۆشەویستی و رێز لە نێوانیان هەبێت، رەنگە كاتێك گرفتێك لە نێوانیان رودەدات كار بگاتە ئەوەی بڕیاری جیابونەوە بدەن بێ ئەوەی هۆكارەكەیان شایەنی ئەوە بێت، ئەمەش پەشیمانیان دەكاتەوە لە داهاتودا.
باشترە لەبەر ئەم هۆكارانە هەرگیز هاوسەرەكەت جێنەھێڵیت و لێی جیانەبیتەوە.
1. كاتێك هاوسەرەكەت گرفتی منداڵبونی هەیە یان ناتوانێت منداڵی هەبێت، تۆ لە كۆتاییدا ئەوت وەكو خودی خۆی ویستوە نەك بەهۆی منداڵەوە.
2. كاتێك هاوسەرەكەت پارەی نییە یان روبەڕوی گرفتێكی گەورەیی دارایی دەبێتەوە.
3. ئەو كاتەی هاوسەرەكەت نەخۆشە یان توشی هەر گرفتێكی تەندروستی دەبێتەوە.
4. كاتێك رەفتارێكی هاوسەرەكەت بە دڵی تۆ نییە، لەبری ئەوە هەوڵبدە یارمەتیبدەیت رەفتارەكەی چاك بكاتەوە.
5. ئەو كاتەی هاوسەرەكەت وەكو جاران خۆشەویستیت بۆ دەرناخات، ئەمەش رەنگە بەهۆی سەرقاڵی یان نیگەرانی بێت لە بابەتێك.