بۆ پیاوان.. لە یەكەمین ژواندا لەبارەی ئەم بابەتانەوە مەدوێ

03:05 - 04/01/2023

3205جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

یەكەمین ژوان زۆر گرنگە بۆئەوەی سەرنجی ئەو كەسە بەلای خۆتدا رابكێشت كە خۆشتدەوێت، هەربۆیە گرنگە بزانیت چۆن رەفتار دەكەیت و لەبارەی چییەوە دەدوێیت.

هەندێك بابەت هەیە كە خانمان رقیان لێدەبێتەوە لەبارەیەوە بدوێن لە یەكەمین ژواندا، هەربۆیە دوربكەوەرەوە لێی.

1. خواردن و كاری ناوماڵ
قسەكردن دەربارەی ئەمە بەو شێوەیە دەردەكەوێت كە تۆ ئەو خانمەت تەنها بۆ كارەكانی ناوماڵ بوێت و گرنگی بە خۆی نەدەیت.

2. دەربارەی كارەكانی و موچەی خانمەكە
پێویست نییە بدوێیت دەربارەی ئەوەی كە بۆچی ئەو كارە دەكات یان موچەكەی چەندە، چونكە لێتدوردەكەوێتەوە.

3. زۆر وەسفكردنی خۆت
هەمیشە خانمان سەرنجی كردارەكان دەدەن، هەربۆیە هەوڵبدە لەبری ئەوەی بە وشە وەسفی خۆت بكەیت، بە كردار بۆی بسەلمێنە.

4.باسكردنی هاوسەرگیری بە نەرێنی
رەنگە قسەكردن دەربارەی ئەمە وا لە بەرامبەرەكەت بكات بە شێوەیەك تێبگات كە تۆ ناتەوێت هاوسەرگیری بكەیت یان لە ژیانی هاوسەرگیری سەركەوتونابیت.

5. رەخنەگرتن لە بەرامبەرەكەت
پێویست نییە لە سەرەتاوە رەخنەی لێبگریت و هەوڵبدەیت ئازادییەكانی سنوردار بكەیت، یان هەوڵبدەیت بیگۆڕیت و وەكو خۆی قبوڵی نەكەیت.