خەندان لایف
ئەو دایك و باوكانەی گرفتی ئەوەیان هەیە كە منداڵەكانیان لە قسەكردن دواكەوتون، نازانن چ رێگەیەك بگرنەبەر بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، دكتۆر دانیال سەعدی، پزیشكی نەخۆشییە دەرونییەكان یاریكردنی بە چارەسەرێكی گرنگی ئەم گرفتە داناوە و باسی لە سودەكانی كردوە.
1. یاری پاڵنەر دروست دەکات:
پێش ئەوەی هەر پێشکەوتنێك بەدەستبهێنرێت، دەبێت پاڵنەر هەبێت. منداڵ دەبێت ئارەزوی گەڕان، هاوبەشکردن، کارلێککردن و دۆزینەوەی هەبێت.
2. یاری پەیوەندی ئەرێنی دروست دەکات:
زۆر گرنگە بزانریت کە منداڵان چۆن هەست دەکەن سەبارەت بە پەیوەندیکردن. بە تایبەت ئەو منداڵانە کە پێویستیان بە پاڵپشتی زیاترە لە پەرەپێدانی تواناکانی قسەکردن و زمان.
3. یاریکردن زەمینەیەکی سروشتی بۆ پەیوەندیکردن دابین دەکات:
یاریکردن بەشێکی سروشتی منداڵییە، بەشێکە کە ئیلهام بەخشە بۆ دۆزینەوە ئارامی و داهێنان و خەیاڵ.
4. یاریکردن پەرە بە دروستکردنی پەیوەندی دەدات:
یاریکردن چوارچێوەیەکە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ گەورەکان و هاوتەمەنەکان و پێش ئەوەی کارە ڕاستەقینەکە دەست پێبکات، چارەسەرکار دەبێت پەیوەندییەکی ئاسودەیی لەگەڵ منداڵەکە دروستبکات، یاریکردن ئەو ئامرازەیە کە منداڵ ئاسودە دەکات و متمانە بەخۆبون دروست دەکات.
4. یاریکردن پشتگیری لە گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی سوزداری دەکات:
ئەو مندالانەی کە توانای لێهاتویی یاریکردنیان هەیە ئامرازێکی گەورەیان هەیە کە ساڵ بە ساڵ لەگەڵ گەشەکردنیان گەشە دەکات و دەگۆڕێت.
5. یاری پاڵپشتی هەمو بوارەکانی گەشەکردن دەکات:
هەمو بوارەکانی گەشەکردن بەیەکەوە گرێدراون، یاریکردن تەنها سنوردار نییە بە توانای قسەکردن و زمان، بەڵکو دەرفەت بۆ بنیاتنانی کارامەیی کۆمەڵایەتی، توانای جوڵەی ورد و کۆی گشتی، کارامەیی چارەسەرکردنی کێشەکان، توانای سەرنجدان.