بە ڤیدیۆ.. قۆزترین روخسارەكانی جیهان بۆ ئەمساڵ هەڵدەبژێردرێن

03:52 - 31/12/2022

4228جار خوێندراوەتەوە


خەندان لایف

ساڵانە ماڵپەری TC CANDLER & THE INDEPENDENT CRITICS جوانترین روخسارەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە لە هەردو رەگەز، کە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارە، لە ساڵی 1990 تا ئێستا ساڵانە بەردەوام جوانترین روخسارەکان بڵاودەکاتەوە، لەسەر بنەمای شێوازی دەرکەوتنیان، سەپاندنی پێوەرەکانی جوانی بەسەریاندا، لەلایەن کۆمەڵێک کەسی پسپۆر هەڵدەبژێردرێت، هەروەها خەڵکیش دەتوانن بەشدار بن لە دەنگدان بەو روخسارەی بەلایانەوە پەسەندە.

پێگەی tc candler بۆ ئەمساڵ 100 قۆزترین روخسارەکانی جیهانی بڵاوكردەوە، كە ئەكتەری بریتانی، هێنری كاڤڵ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و بە جوانترین روخساری پیاوانی جیهان هەڵبژێردرا.

لە دوای ئەو ئەكتەرە، كوڕە گۆرانیبێژ و راپەری كۆری، هیەنجین پلەی دوەمی وەرگرت، دواتریش تیمیسی شالمێت، كریس هێمسوۆرس، كیەنگ تۆ، لوشیەن لاڤیسكاونت، تای هیەنگ، ڤینی كاكەرز، نیكی و دین سچنیدێ.

تەواوی براوەكان: