خەندان لایف
ساڵانە ماڵپەری TC CANDLER & THE INDEPENDENT CRITICS جوانترین روخسارەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە لە هەردو رەگەز، کە زیاتر لە 40 وڵاتی جیهان تیایدا بەشدارە، لە ساڵی 1990 تا ئێستا ساڵانە بەردەوام جوانترین روخسارەکان بڵاودەکاتەوە، لەسەر بنەمای شێوازی دەرکەوتنیان، سەپاندنی پێوەرەکانی جوانی بەسەریاندا، لەلایەن کۆمەڵێک کەسی پسپۆر هەڵدەبژێردرێت، هەروەها خەڵکیش دەتوانن بەشدار بن لە دەنگدان بەو روخسارەی بەلایانەوە پەسەندە.
پێگەی tc candler بۆ ئەمساڵ 100 جوانترین روخسارەکانی جیهانی بڵاوكردەوە، كە خانمە مۆدێلی ئەمریكی، جاسمین توكز پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و بە جوانترین روخساری خانمانی جیهان هەڵبژێردرا.
لە دوای ئەو خانمە مۆدێلە، كچە گۆرانیبێژی كۆری- ئەمریكی، نانسی جوڵ مكدۆنی پلەی دوەمی بەدەستهێنا، دواتریش لیسا، داشا تاران، سیتالا، ئیڤانا عەلاوی، یایڵ شێلبیا، مەی عومەر، نانا و تزویو لە 10 یەكەمی سەرەتادا بون.
تەواوی براوەكان: