خەندان لایف
لە توێژینەوەیەكی نوێدا دەركەوتوە، بۆنكردنی جلی هاوسەرەكەت پێش نوستن یارمەتیت دەكات خەوت لێبكەوێت و هەمان كاریگەری میلاتۆنینی هەیە.
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە زانكۆی كۆڵۆمبیای بریتانی لە كەنەدا بڵاوكراوەتەوە، ئەوەی ئاشكراكردوە ئەو كەسانەی پێش نوستن بۆنی جلی هاوسەرەكانیان دەكەن، شەوان زوتر و قوڵتر خەویان لێدەكەوێت و چارەسەری كەمخەوییان دەكات.
ئەو توێژینەوەیە ئەوەشیخستوەتەڕو، ئەم رەفتارە پێش نوستن واتلێدەكات هەست بە پارێزراوی بكەیت و ئارامت دەكاتەوە، هەمان ئەو هەستەت پێدەدات كە لەوكاتەدا هاوسەرەكەت لە نزیكت بێت.
ئەم بیرۆكەیە زۆر گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی كە كاتێك لە هاوسەرەكانیان دوردەبن گرفتی كەمخەوییان بۆ دروستدەبێت، لەم رێگەیەوە دەتوانن بەسەر ئەو گرفتەیاندا زاڵ بن.