فیلمی ئاڤەتار دێتە ناو لیستی باشترینەكانی 2022

02:16 - 28/12/2022

2739جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف - خۆشناو محەمەد 

فیلمی ئاڤەتار پارێزگاری لەڕیزبەندی سەرەوەی بۆکس ئۆفیس کرد لەسەر شاشەی سینەماکانی ئەمریکا لەپاش ئەوەی توانی نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بەپێی زانیاریەکانی کۆمپانیای (إكزبيتر ريليشنز) پسپۆڕ، هاوکات ئەو شەپۆلی بەفرە گەورەی ناسراوی بەشەپۆلی سەد ڕوی لەوڵاتی ئەمریکا کردوە و بەملیۆنان ئەمریکی لەماڵەوە ماونەتەوە بەدرێژایی پشوەکانی سەری ساڵ.

کۆی داهاتی کارە ناوازەکەی جەیمس کامیرۆن گەیشتە 287.7  ملیۆن دۆلار لەسەر ئاستی ناوخۆی ئەمریکا، بو بەپێنجەم فیلمی ساڵی 2022 لەداهات و سەرکەوتندا.

بەم دواییە فیلمی (Puss in Boots: The Last Wish) خێزانی کە فیلمێکی وێنەی جوڵاوە سەر بە زنجیرەکانی (Shrek) توانی (17.5) هەزار دۆلار کۆبکاتەوە.

بەڵام فیلمی ژیاننامە (Whitney Houston: I Wanna Dance With Somebody) دەمەوێت لەگەڵ کەسێک سەما بکەم، داهاتی ئەم فیلمە تەنها (6.8)  ملیۆن دۆلار بو، لەم فیلمەدا ئەستێرەی ناوداری ئینگلیزی ناومی ئاکی، ڕۆڵی ئەستێرەی ڕابردو ویتنی هیوستن دەبینێت.

فیلمی درامی کۆمیدی (Babylon) ی دەرهێنەر (دامیان شازێل-ی خاوەن خەڵاتی ئۆسکار نەیتوانی زیاتر لە 5.3 ملیۆن دۆلار پەیدا بکات.
سەرەڕای ئەو هەمو ئەستێرە ناودارەی لەناو فیلمەکەدا بون وەک (براد پیت و مارگۆ ڕۆبی و هتد) 

لەکۆتایی هەفتەیەکی ساردی بەفراوی فیلمی (Black Panther: Wakanda Forever) پلەی پێنجەمی گرت بەکۆکردنەوەی 5.3  ملیۆن دۆلار بەمداهاتە کۆی داهاتی گەیشتە 428 ملیۆن  دۆلار .

ڕیزبەندی فیلمەکان:

1. فیلمی ئاڤەتار (Avatar: The Way of Water) 
9. ملیۆن دۆلاری کۆکردوەتەوە.

2. فیلمی  (Puss in Boots) 17.5 ملیۆن دۆلار.


3. ویتنی هیوستن (Whitney Houston: I Wanna Dance With Somebody) ئەمەوێت لەگەڵ کەسێک  سەما بکەمڤو 6.8  ملیۆن دۆلار.

 

4. فیلمی (Babylon) 5.3 ملیۆن دۆلار.

5. فیلمی (Panther: Wakanda forever) پڵنگی ڕەش،  5.3 ملیۆن دۆلار.

6. فیلمی (Violent Night)، 4.3 ملیۆن دۆلار.

7. فیلمی (The Whale) نەهەنگ، 1.5 ملیۆن دۆلار.

8. فیلمی (The Menu) لیستەکە، یەک ملیۆن دۆلار.

9. فیلمی (The Fabelman) 900 هەزار دۆلار.

10. فیلمی (Strange World) جیهانێکی سەیر، 675 هەزار دۆلار.