لەدوای 102 منداڵ بڕیاریدا چیتر منداڵی نەبێت

02:07 - 27/12/2022

1587جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پیاوێكی ئۆگەندی كە خاوەنی 102 منداڵ و 568 نەوەیە، داوای لە ژنەكانی كردوە كە حەبی رێگری لە دوگیانی بەكاربهێنن و چیتر نایەوێت منداڵی هەبێت بەهۆی دۆخی سەختی ژیانیانەوە.

موسا كە پیشەی جوتیارە و خەڵكی ئۆگەندایە، 12 جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە، لەدوای 102 منداڵ بڕیاریدا چیتر منداڵی نەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە ژنەكانی كردوە كە حەبی رێگری لە دوگیانی بەكاربهێنن، چونكە لە دۆخێكی سەختی داراییدایە و ناتوانێت بژێوی منداڵەكانی دابین بكات.

موسا كە تەمەنی 67 ساڵە، لەبارەی دۆخی ژیانیانەوە وتی، "داهاتەكەم ساڵ بە ساڵ كەمدەبێتەوە بەهۆی ئەوەی بە ئەستەم بژێوی ژیان دابین دەكەم و خێزانەكەم گەورەتر دەبێت، هەمو ژنەكانم پێكەوە لە یەك ماڵدا دەژین".

هەروەها زولەیخا كە ئێستا تەمەنی 31 ساڵە و بچوكترین ژنی موسایە، باسیلەوەكرد، "چیتر رێگە نادەم منداڵم هەبێت و حەبی رێگری لە دوگیانی بەكاردەهێنم، چونكە لە دۆخێكی دارایی خراپداین".

موسا كاتێك تەمەنی 16 ساڵ بو، یەكەمین منداڵی هاتە دنیاوە، ئێستا گەورەترین منداڵی تەمەنی 51 ساڵە، و بچوكترینیشیان تەمەنی 6 ساڵە، هەمویان لە گوندێكی ئۆگەندا پێكەوە دەژین، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای كاركردنی نەماوە و دوان لە ژنەكانیشی بەهۆی دۆخی خراپی داراییەوە جێیانهێشتوە.