راستییەكان چییە لەبارەی كۆچی دوایی دایكی بوفاڵ؟

11:13 - 27/12/2022

4654جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەكەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی یاریزانی مەغریبی، بوفاڵ سۆفیان بڵاوكرایەوە، خوشكی ئەو یاریزانە تەواوی ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە.

بە پێی میدیا عەرەبییەكان، هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بوفاڵ تەنها دەنگۆ بوە و لە چەند سەرچاوەیەكی نافەرمی بڵاوكراوەتەوە، عائیشە بوفاڵ، خوشكی ئەو یاریزانەش رونكردنەوەی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند لە ئێستادا دۆخی تەندروستی دایكی جێگیرە و لە ژیاندایە.

دایكی بوفاڵ بەهۆی وێنە و ڤیدیۆكانییەوە بەناوبانگ بو، لە یاری نێوان مەغریب و پرتوگال، كە تێیدا مەغریب سەركەوت، دێتە ناو یاریگا و لەگەڵ كوڕەكەی ئاهەنگی سەركەوتن دەگێڕێت.

وێنە و ڤیدیۆكانی بوفاڵ و دایكی كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، بە هێمای رێز و خۆشەویستی دانران.