ژنێك لە یەك كاتدا هاوسەرگیری لەگەڵ دو پیاودا دەكات

10:58 - 22/12/2022

6192جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ژنێكی تونسی وەكو یەكەمین ژنی تونسی ئاشكرایكرد كە هاوسەرگیری لەگەڵ دو پیاودا دەكات و ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان لە ئەم مانگەدا دەبێت.

حاجە سندوس، ژنێكی تونسییە و بەهۆی ڤیدیۆكانییەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك روبەڕوی رەخنەیەكی زۆر بوەوە، كە لە نوێترین ڤیدیۆیدا رایدەگەیەنێت پلانی ئەوەی هەیە هاوسەرگیری لەگەڵ دو پیاودا بكات و ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی دەكەوێتە ئەم مانگەوە.

ئەوەش روندەكاتەوە كە یاساكانی تونس رێگری ناكەن لەوەی ژنێك هاوسەرگیری لەگەڵ دو پیاودا بكات، هەربۆیە دڵخۆشە بەوەی یەكەمین خانمی تونسیە كە ئەو كارە دەكات و بانگهێشتی هاوڕێكانی دەكات بۆ ئاهەنگەكەی.

لە ڤیدیۆیەكی دیكەدا ئەو خانمە باس لەوەشدەكات كە یەكسان دەبێت لە نێوان هەردو هاوسەرەكەیدا و جیاوازی لە نێوانیاندا ناكات.

ئەم ڤیدیۆیەی حاجە كاردانەوەی توندی لە تۆڕە كۆمه‌ڵایەتییەكان لێكەوتوەتەوە و رەخنەی توندی لێدەگیرێت بۆ ئەو كارەی.

ترحب بالتعدد.."الحاجة سندس" أول سيدة تونسية تعلن زواجها من رجلين..تفاصيل  الحكاية