پێنج رێگە بۆئەوەی لەروی دەرونییەوە دڵخۆش بیت

07:39 - 08/12/2022

4128جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خۆشەویستی شتێك نییە كە پێتی ببەخشن، بەڵكو هەستێكە كە دەبێت خۆت بۆ خۆتی دروستبكەیت بۆئەوەی جیهان بە جوانی ببینیت، رەنگە رۆژانە روبەڕوی كۆمەڵێك هەستی نەرێنی ببیتەوە، ئەمەش واتلێبكات لەبیری بكەیت دڵخۆش بیت.

بە چەند رێگەیەك دەتوانیت لەروی دەرونییەوە خۆت دڵخۆش بكەیت.

1. خۆتت خۆشبوێت
خۆشەویستی خۆت خۆپەرستی نییە، بەڵكو پەیامێكی بچوكە بۆ خۆت یارمەتیت دەدات بەسەر ئەو ناخۆشییانەدا زاڵ بیت كە رۆژانە پێیدا تێدەپەڕیت.

2. یارمەتیدانی كەسانی دیكە
هیچ هەستێك لەوە خۆشتر نییە كە یارمەتی كەسانی دیكە بدەیت، هەستی ئەوەت پێدەدات كەسێكی بەهێزیت و دڵخۆشیت.

3. ئەزمونی نوێ تاقیبكەرەوە
كاتێك كاری جیاواز دەكەیت و ئەزمونی جیاواز تاقیدەكەیتەوە، یارمەتیت دەدات بەسەر دۆخە سەختەكانتدا زاڵ بیت كە رۆژانێك پێتوابو ئاسان نابێت بەسەریاندا زاڵ ببیت.

4. چێژ لە ساتەكانت ببینە
هەمیشە پێش ئەوەی بگەیت بە پلەیەك یان ئامانجێك چێژی لێببینە، چونكە زۆركات ساتە خۆشەكان ئەو ساتانەن كە هەوڵ دەدەیت، نەك كاتێك هەوڵەكانت بە ئامانج دەگات.

5. هەمیشە لەبارەی دڵخۆشییەوە بدوێ
لەبارەی چییەوە بدوێیت، هەستەكانت بەو شێوەیەیان لێدێت، هەربۆیە لەبارەی دڵخۆشی و هەستی ئەرێنیبونەوە بدوێ، چونكە هەستەكانت بەو شێوەیەیان لێدێت.