ئەكتەرێكی بەناوبانگی ئەمریكی گیانیلەدەستدا

04:30 - 08/12/2022

3816جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەكتەری ناسراوی ئەمریكی، كریستی ئاڵێی لە تەمەنی 71 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیلەدەستدا.

خێزانەكەی كریستی ئاڵێی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵی مردنی كریستیان رایگەیاند و نوسیان، "بۆ هەمو هاوڕێكانمان لە سەرانسەری جیهان، دایكە خۆشەویستەكەمان، بە ماوەیەكی كەم پاش ناڵاندنی بەهۆی شێرپەنجەوە گیانیلەدەستدا، كە تازە بۆی دەركەوتبو توشبوە".

كریستی لە ساڵی 1951 لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەدایكبوە، لە ساڵی 1979 سەرەتای دەستپێكی كارە هونەرییەكانی بو، هەروەها براوەی خەڵاتی ئێمی و گۆڵدن گڵۆبسە، پێشتر خۆشەویستی ئەكتەری ناوداری هۆلیود، جۆن تڕاڤۆڵتا بو.