خەندان لایف
ئەو كەسانەی لاوازن و كێشی جەستەیان كەمە، زۆركات بە مەبەستی زیادكردنی كێشیان پەنا بۆ رێگەی ناتەدروست دەبن، كە لە دواتردا روبەڕوی گرفتیان دەكاتەوە.
دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراك نیشانەكانی لاوازی و كەمی كێشی بڵاوكردوەتەوە، لەگەڵ رێگە تەندروستەكان بۆ چارەسەركردنی.
نیشانه‌کانی لاوازی و که‌می کێش و ده‌رئه‌نجامه‌کانی:
گرنگترین نیشانه‌ی لاوازی بریتییه له‌وه‌ی که کێشی مرۆڤه‌که که‌متر بێت له کێشی ئاسایی به گوێره‌ی باڵا و ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز، له‌گه‌ڵ بێهێزی، ئازاری به‌شه‌جیاوازه‌کانی له‌ش، ته‌مه‌ڵی، که‌می جوڵه، زو هیلاک بون، شه‌که‌تی به‌رده‌وام، سه‌رئێشه، گێژی، که‌میی ئارەزوی خواردن، زو زو نه‌خۆش که‌وتن، دره‌نگ چاکبونه‌وه له‌گه‌ڵ بونی کۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی که‌می کێش که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
- به‌دخۆراکی و که‌می ڤیتامین و کانزا‌کان و پڕۆتین و چه‌وری.
- که‌م خوێنی، به زۆری به‌هۆی که‌می ماده‌ی ئاسن و هه‌ندێكجاریش به هۆی که‌می فۆلیک ئه‌سید و زینک و ڤیتامین B12.
ـ نه‌رمبونی ئێسقان و ئێسکه نه‌رمه و دوباره بونه‌وه‌ی شکانی ئێسقان له ئه‌نجامی ڕوداوی ساده.
ـ ڕوتانه‌وه و وه‌رینی قژ و بێهێزی قژ.
ـ دواکه‌وتنی گه‌شه و کورتی باڵا له مناڵاندا.
ـ بێهێزی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و زو زو نه‌خۆش که‌وتن و دره‌نگ چاکبونه‌وه.
ـ دره‌نگ چاکبونه‌وه و هه‌ستانه‌وه له نه‌شته‌رگه‌ری.
ـ که‌می ته‌رکیز و توانای بیرکردنه‌وه و زو شت بیرچونه‌وه.
ـ تێک چونی سوڕی مانگانه‌ی خانمان و به‌رزبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری نه‌زۆکی و له‌بارچونی کۆرپه‌له کاتی سکپڕی.
ـ که‌وتنی ددان و نینۆک.
ـ تێکچونی ڕه‌نگ، شێوه‌ی پێست، دروستبونی چرچ و لۆچی و خاڵ و ده‌رکه‌وتنی ڕه‌شی له به‌رچاو.
ـ خه‌مۆکی و قه‌له‌قی و خه‌مباری و ته‌نیایی و گۆشه‌گیری.
ـ هه‌وکردنی جومگه‌کانی له‌ش و نیشانه‌کانی که‌می ڤیتامین D.
چارەسه‌ری که‌می کێش:
1. ده‌ستنیشان کردنی هۆکاری لاوازی و ده‌رئه‌نجامه‌کانی له ڕێگه‌ی فه‌حسی خوێن و تیشک و سۆناره‌وه و چاره‌کردنیان به پێی توانا.
2. به‌کارهێنانی ده‌رمانی زیادکردنی ئیشتها و ڤیتامینه‌کان به تایبه‌ت ڤیتامین B کۆمپلێکس و ڤیتامین D به گوێره‌ی پێویست به‌ڵام له ژێر پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراکه‌وه.
چه‌ند ڕێنمایییه‌کی بنهڕەتی له‌رباره‌ی خۆراکه‌وه:
1. خواردنی ژه‌مه‌کان به ڕێکی و له کاتی خوێ دا و خواردنی ژه‌می به‌یانی پێش هه‌شتی به‌یانی، هه‌روه‌ها ژه‌می زیاتر.
2. ڕێککردنه‌وه‌ی خه‌و و دور که‌وتنه‌وه له که‌می خه‌و و شه‌ونخونی.
3. دورکه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش خواردن به لانی که‌مه‌وه نیو كاتژمێر به‌ر خواردن و کاتی خواردن و هه‌روه‌ها نه‌خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و ماستاو و دۆ و خواردنه‌وه گازیه‌کان کاتی خواردن.
3. خواردنی سه‌وزه و میوه به‌زۆری له نێوان ژه‌مه‌کان، له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی میوه‌ی فرێش ئه‌گه‌ر نه‌توانیت میوه‌که بخوێت به ته‌واوی.
4. زیاتر کردنه‌وه‌ی جوڵه و ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ئاسان ڕۆژانه و زیاتر کردنی ماوه‌ی وه‌رزش و گۆڕینی جۆره‌که‌ی به شێوازێکی ته‌ندروست.
5. خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کان 8-12 په‌رداخ به گوێره‌ی وه‌رزه‌کانی ساڵ.
5. که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه.
6. وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان و خواردنه‌وه کحولییه‌کان یان که‌م کردنه‌وه‌یان.
7. به‌کارهینانی هه‌ندێک گژوگیا ڕه‌نگه یارمه‌تی زیاتر بونی ئیشتها بدات وه‌ک خواردنی زه‌یتی شمڵی نیو كاتژمێر پێش ژه‌مه‌کان (یه‌ک که‌وچکی چێشت له ناو یه‌ک په‌رداخ ئاوی شله‌تێن) یان گوڵه به‌یبون یا نه‌عنا.
8. خواردنی خۆراکی ههمهجۆر وێنه‌ی دانه‌وێڵه وه‌ک نان، سه‌مون، برنج، به‌رهه‌مه‌کانی شیر، هێلکه، پاقله‌مه‌نییه‌کان، گوێز، چهرەسات، له‌گه‌ڵ ماسی، گۆشتی سور و سپی و قارچک به پێی توانای دارایی.
9. دورکه‌وتنه‌وه له پاڵ که‌وتن و نوستن دوای خواردن لانی که‌م بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر.
10. به‌کارنه‌هینانی ده‌رمانی ئیشتها و پڕۆتین سه‌ربه‌خۆ بێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ؛ له‌گه‌ڵ به‌کارنه‌هێنانی حه‌پی دیکسۆن به هیچ جۆرێک.