چۆن رێگە بگریت لە هەڵوەرینی برژانگەكانت

03:24 - 06/12/2022

2292جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەڵوەرینی برژانگەكان هۆكاری زۆری هەیە، وەكو سوتان، بەكارهێنانی دەرمانی كیمایی، هەندێك نەخۆشی یان خوی ناتەندروست، بەڵام چەند رێگەیەك هەیە یارمەتیدەرە لەوەی بە زویی برژانگەكانت درێژ ببنەوە.

1. زەیتی زەیتون
رۆڵێكی كاریگەری هەیە لە یارمەتیدانی درێژبونەوەی برژانگ، رۆژانە بیدە لە برژانگەكانت و مەساجی رەگەكەی بكە، بەڵام رێگە مەدە بچێتە ناو چاوتەوە.

2. خواردنی تەندروست
گرنگی بە سیستمی خۆراكیت بدە، دڵنیابە لەوە رێژەیەكی زۆر لە كانزا و ڤیتامینی تێدابێت، بەتایبەتی ڤیتامین C ،D ،B، زینك، ئاسن و پرۆتین.

3. بایۆتین
ئەو بەرهەمانەی بایۆتینیان تێدایە، رۆڵێكی كاریگەریان هەیە بۆ پاراستنی قژ و پێست، ئەمەش لە برۆكلی، قەڕنابیت، كەلەرم، پیاز و چەرەساتدا هەیە.

4. چارەسەر لە رێگەی حەب
دەتوانیت سەردانی پزیشك بكەیت و بە پێی رێنماییەكانی پزیشك ئەو حەبانە بخۆیت كە رۆڵیان دەبێت لە درێژبونەوەی برژانگەكانت.