دینا گۆرانی "مەیل" بڵاودەكاتەوە

11:28 - 06/12/2022

9526جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دینا نوێترین بەرهەمی بەناوی "مەیل" بڵاوكردەوە.

دینا لە كەناڵی یوتیوبی هەڵكەوت زاهیر بەرهەمی "مەیل"ی بڵاوكردەوە، تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن محەمەد حاجی قادر نوسراوە، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە و هێمن حسێن كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.


دینا لەدایکبوی ساڵی 1988ی شاری رانیەیە، لە ساڵی 2017 دەستی بە کاری هونەری کرد و یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە، بەزویی هەوادارێکی زۆری کۆکردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.