خەندان لایف
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نیان عەبدوڵا بەرهەمێكی نوێ بۆ ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە.
نیان عەبدوڵا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی خۆی لەكاتی تۆماركردنی بەرهەمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "بەمزوانە گۆرانییەك ناسكرین جوانترین ئاواز هۆنراوە گۆرانی وەك بۆمب دەتەقێنمەوە ئەم گۆرانییەم بۆ هاوسەرەكەم وتوە و بۆم كردە سوپرایز، چونكە لەوەش زیاتری قابیلە".
وتیشی، "گۆرانییەكە لە ئاوازی خۆم و هۆنراوەی كاك هێمن نادرە، ئامادە و دابەشكردنی خەلیل عەبدوڵا، وەك شمشالیش عەزفی كردوە، تۆماركردنی دەنگ ئارام سەردار لە ڤینۆ ستۆدێو دەنگم خست سەری و لە توركیا موزیكەكان ژەنراون".
ئەوەشیخستەڕو، "بۆ ساڵی نوێ بەكلیپەوە دەكەوێتە بەرچاو بەر گوێی بیسەران و هەوادارانی خۆم خۆشمدەوێن، بەهیوام وەك كارەكانی ترم جێگای ڕەزامەندیتان بێت".
نیان عەبدوڵا لەدایكبوی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1996ـەوە دەستی بەكاری هونەری كردوە و تا ئێستا خاوەنی چەندین گۆرانی و كلیپی بڵاوكراوەیە.