هەرگیز ئەم خواردنانە لە رێگەی بۆڕی ئاوی چێشتخانەكەتەوە فڕێمەدە

02:12 - 30/11/2022

3637جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆرێك لە خاوەن ماڵەكان گرفتی ئەوەیان هەیە كە ئاو لەناو مەخسەلەی قاپشتنەكەیان دەوەستێت و دەگیرێت، لەگەڵ ئەوەی ئەمە حاڵەتێكی باوە، بەڵام هۆكاری ئەوەی هەیە كە چەند شتێك لە مەخسەلەی ماڵەكەتەوە فڕێدەدەیت و دەبێتە هۆی گیرانی.

1. ئەو خواردنانەی نیشاستەیان تێدایە
ئەگەر لەناو مەخسەلە بمێننەوە دەبن بە هەویر و بۆڕییەكان دەگرن، هەر بۆیە دوربكەوەرەوە لە فڕێدانی توێكڵی پەتاتە، نان، هەویر و كێك.

2. چەوری
دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕی ئاو و لەخۆگرتنی پاشماوەكانی دیكە و كۆبونەوەیان، ئەو قاپانەی كە چەورن، باشترە بە كلینێكسێك سەرەتا خاوێنیان بكەیتەوە.

3. خواردن و خواردنەوەكانی بەیانیان
وەكو توێكڵی هێلكە یان قاوە كە رەنگە تۆ پێتوابێت بچوكن، بەڵام كاریگەری بەهێزیان هەیە لە گرتنی.

4. ئەو خواردنانەی ریشاڵیان تێدایە
وەكو كەرەوز و توێكڵی گێزەر بە ئاسانی رێگری دەكەن لە رۆیشتنی ئاو.

5. تۆو
تۆوی كەتان، كونجی، گوڵەبەڕۆزە، كولەكە و هەر خواردنێك كە ناوكی هەبێت، نابێت لەو رێگەیەوە فڕێبدرێت و گرفتی گەورە دروستدەكەن.