خەندان لایف
ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تێیدا نادین لەگەڵ پیاوێك دەردەكەوێت كە سەما دەكەن، دواتر نادین رونكردنەوەی لەسەر بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد كە ئەو پیاوە دەستگیرانییەتی.
نادین نەسیب ڤیدیۆیەكی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە كە لە چەند رۆژی رابردو بڵاوكرابوەوە و وتی، "ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە رێگەی ئەم ڤیدیۆیانەوە بێزارم بكەن، دەڵێم ئەو دەستگیرانی منە، ئازادم لە ژیانمدا و پەیوەندی بە هیچ كەسێكەوە نییە، پێیان دەڵێم بەختتان لەگەڵ كەسێكی دیكە تاقیبكەنەوە".
وتیشی، "چەند شەرمەزارییە كە رێز لە تایبەتمەندی خەڵك ناگرن، تەنها ئامانجتان كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە بە بڵاوكردنەوەی ژیانی خەڵك و كەرامەتیان، ئەگەر دەتانەوێت بەم ڤیدیۆیە منداڵەكانم لێجیابكەنەوە، پێتان دەڵێم كەس ناتوانێت من لە منداڵەكانم جیابكاتەوە، چونكە بە پێی یاسا و لە دەرەوەی یاسا من ژنێكم كە جیابومەتەوە و سەربەخۆم، مافی ئەوەم هەیە ئەو ژیانە بژیم كە دەمەوێت و خۆشەویستی بكەم و هاوسەرگیری بگەم".
ئەمە لە كاتێكدایە ئەو ڤیدیۆیەی نادین كە لە كۆنسێرتێكدا لەگەڵ كەسێكی دیكە دەردەكەوێت، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو بڵاوكرایەوە و لە هەمانكاتدا رەخنەیەكی زۆری لێگیرا.