ئەتەكیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ كارمەندی پاككەرەوەی شوێنە گشتییەكان

10:53 - 28/11/2022

2324جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەروەكو چۆن هەمو رەفتارێك یاسای خۆی هەیە، مامەڵەكردن لەگەڵ كارمەندانی پاككەرەوە بە هەمان شێوە شێوازی خۆی هەیە، بە هۆكاری ئەوەی كە رۆژانە لە شوێنە گشتییەكان بەركەوتنمان لەگەڵیان دەبێت و رۆڵێكی گرنگیان هەیە لە خاوێنڕاگرتنی ئەو شوێنانەی سەردانیان دەكەین، جوانترە بەم شێوازە مامەڵەیان لەگەڵ بكەیت.

1. زەردەخەنە با هەمیشە لەسەر روخسارت بێت لەگەڵیان، بەتایبەتی ئەو كاتەی قسەیان لەگەڵ دەكەیت یان داوایان لێدەكەیت شتێك لابدەن، وریابە كە ئازاری هەستیان نەدەیت.

2. كاتێك قسەیان لەگەڵ دەكەیت، با هەمیشە پێش قسەكەت وشەی "بەیارمەتیت" لەسەر زمانت بێت، ئەمە رەنگە وشەیەكی سادە بێت، بەڵام مانایەكی گەورە و جوانی هەیە.

3. هەرگیز خاشاك فڕێمەدەرە بەردەمی و ناچاری بكەیت هەڵیبگرێتەوە، خۆت هەوڵبدە سەتڵێكی خۆڵ بدۆزیتەوە و فڕێیبدەیت، ئەگەریش نەتدۆزییەوە لەو نزیكانە، بە شێوەیەكی جوان داوای لێبكە كە یارمەتیت بدات لەوەی فڕێیبدەیت.

4. هەتا دەتوانیت خۆت كارەكانی خۆت بكە و پاشماوەكانی خۆت فڕیبدە، بەتایبەتی لە دەستشۆر، هەروەها شتەكان رێكبخە بۆئەوەی كارەكە لەسەر كارمەندی پاككەرەوەكە ئاسان بكەیت.