چەند رێگەیەك بۆ ئەوەی هانی منداڵە ساواكەت بدەیت خواردن بخوات

02:48 - 27/11/2022

1278جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گرفتی بەشێكی زۆر لە دایكانە كە منداڵەكانیان خواردن بە باشی ناخۆن و رەتی دەكەنەوە، ئەمەش دایكان نیگەران دەكات و نازانن چۆن منداڵەكانیان رابهێنن لەوەی خواردن بخۆن.

ماڵپەڕی times of india چەند رێگەیەكی بڵاوكردوەتەوە بۆئەوەی منداڵەكەت بە ئاسانی فێری خواردن ببێت.

1. رێگە بدە منداڵەكەت خۆی دەست بدات لە خواردنەكان پێش ئەوەی بیبات بۆ دەمی، بەم شێوەیە ئاشنایان دەبێت و كەمتر رەتی دەكاتەوە.

2. بڕی كەمی پێشكەش بكە، هەوڵمەدە كە خواردنێكی جیاوازی پێشكەش بكەیت هەموی پێبدەیت، چونكە منداڵ پێویستی بە شەش جار تاقیكردنەوەی خواردنێك هەیە تا رادێت لەسەر خواردنی.

3. نیشانی پزیشكی پسپۆڕی بدە، بەتایبەتی ئەگەر منداڵەكەت لە دوای تەمەنی 12 بۆ 14 مانگی گرفتی خواردنی هەبو، هەروەها ئەگەر هەستت بە رشانەوە و دڵ تێكەڵهاتنی كرد نیشانی پزیشكی بدە، رەنگە هەستیاری هەبێت.

4. دڵنیابەرەوە لەوەی منداڵەكەت خواردنی تەندروست بخوات، هەندێك كات منداڵان خۆیان بە چپس و شیرینی و خواردنی دیكە تێر دەكەن و ژەمی سەرەكی ناخۆن.

5. پێویستە دایكان بزانن كە نابێت لەسەر خواردن لە منداڵەكانیان توڕە بن، چونكە منداڵەكەت تەمەنی چەند كەم بێت، دەتوانێت لە وشەكانت تێبگات، ئەمەش وایلێدەكات رقی لە خواردن بێتەوە.