پێنج هەنگاو پێش ئەوەی ماكیاژ بكەیت لە زستاندا

12:21 - 27/11/2022

2971جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆرینەی خانمان لە وەرزی زستاندا روبەڕوی گرفتی وشكیی پێست دەبنەوە، ئەمەش وادەكات ماكیاژ لە رۆژ یان شەودا بە جوانی لەسەر روی پێستیان نەوەستێت و دۆخێكی شەرمەزاركەریان بۆ دروستبێت، بە چەند رێگەیەك پێش ماكیاژكردن دەتوانن ئەم گرفتە چارەسەر بكەن.

1. پێویستە روخسارت بە پاككەرەوەیەك بشۆیت كە لەگەڵ جۆری پێستت بگونجێت، ئەمەش یارمەتی نەرمبونەوەی پێستت دەدات.

2. سكرەب بۆ پێستت بكە، بۆئەوەی پێستە مردوەكانی لابچن، باشترە هەفتەی یەك یان دوجار بەكاریبهێنیت.

3. گرنگترین هەنگاو پێش ماكیاژكردن ئەوەیە تۆنەر بەكاربهێنیت، ئەمە یارمەتی داخستنی كونیلەكانی روخسار دەدات، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی پێستیان چەورە.

4. كرێمی شێداركەرەوە بۆ چواردەوری چاوت بەكاربهێنە، ئەمەش یارمەتی لابردنی چرچییەكانی چواردەوری چاو دەدات و پێستت یەك رەنگ دەكاتەوە.

5. كرێمی شێداركەرەوە بۆ تەواوی روخسارت بەكاربهێنە، بەڵام لەگەڵ جۆری پێستت یەكبگرێتەوە.